کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,750
وێنە
  124,965
پەرتووک PDF
  22,161
فایلی پەیوەندیدار
  128,063
ڤیدیۆ
  2,196
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,450
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,818
عربي - Arabic 
44,546
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,013
فارسی - Farsi 
16,166
English - English 
8,556
Türkçe - Turkish 
3,857
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,289
شوێنەکان 
17,085
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,176
وێنە و پێناس 
9,471
کارە هونەرییەکان 
1,968
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,063
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
792
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,091
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,721
کورتەباس 
22,446
شەهیدان 
12,232
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,756
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,067
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,738
PDF 
34,850
MP4 
4,125
IMG 
236,444
∑   تێکڕا 
277,157
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
غەفوور مەخموورى : رەفتارەى سوپاى داگیرکەرى عێراق لە ئێستادا هەمان رەفتارى سوپاى رژێمى رووخاوى بەعسە
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هێرش و ڕەفتارەکانى سوپاى داگەرکەرى ئێراقى بۆ سەر جوتیارانى سەرگەڕان
هێرش و ڕەفتارەکانى سوپاى داگەرکەرى ئێراقى بۆ سەر جوتیارانى سەرگەڕان
میدیا -#هەولێر#:
#غەفوور مەخمووری# سکرتیرى گشتیى #یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان# YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ ڕاى گشتى، بەتوندى هێرش و ڕەفتارەکانى سوپاى داگەرکەرى ئێراقى بۆ سەر جوتیارانى سەرگەڕان و شەناغەو چەند ناوچەیەکى پارێزگاى کەرکووک ئیدانەو شەرمەزار کردووە و، ڕەفتارەکانى سوپاى ئێستاى ئێراقى بە ڕەفتارەکانى سوپاى #بەعس#ى ڕووخاو چواندووەو دەڵێت: (ئەم ڕەفتارەى سوپاى داگیرکەرى ئێراق هەمان ڕەفتارى سوپاى ڕژێمى ڕووخاوى بەعسە).
مەخموورى لە پەیامەکەیدا دواى یەکریزى و یەکدەنگى لەلایەنە کوردستانییەکان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى سیاسەت و ڕەفتارە نابەجێکانى حکومەت و سوپاى ئێراق، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
بۆ ڕاى گشتى
-گەلى خۆڕاگرى کوردستان ...
-هێز ولایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
ئەو ڕاستییە بەبیر هەموو لایەک دێنینەوە، کە ئەزموونى زیاتر لە سەد ساڵەمان لەگەڵ عەرەبى ئێراقدا؛ ئەزموونێکى تاڵە، لەماوەى سەد ساڵى ڕابردوودا تەواوى دەسەڵاتەکانى ئێراق دژى کورد بوون و هەوڵى لەناوبردنى کوردستانیانداوە بەخاک و خەڵکەوە، دەسەڵات و شەقامى عەرەبى ئێراق هاوڕاو هاوکاربوون لەو دژایەتییەدا (جگە لە چەند کەساتییەک نەبێ)، تەواوى دەسەڵاتدارانى ئێراق لە بەرانبەر کورددا یەک لە یەکتر خراپتر بوون، دەسەڵاتى ئێستاش لە هەموویان خراپتر و زالمتر.
بەداخەوە سوپاى داگیرکەرى ئێراق جارێکى دیکە دژایەتى خۆیان بەرانبەر گەلى کوردستان نوێکردەوە و، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتى #17-02-2025#، هێرشیانکردە سەر جوتیارانى سەرگەڕان و شەناغە، ئەم ڕەفتارەى سوپاى داگیرکەرى ئێراق هەمان ڕەفتارى سوپاى ڕژێمى ڕووخاوى بەعسە، درێژەپێدانى هەمان سیاسەتى بەعەرەبکردن و ئەنفالکردنى کوردستانە، ئەم ڕەفتارەى سوپاى داگیرگەرى ئێراق ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا دەسەڵاتدارانى ئێراق وەک هەمیشە دژە کوردن و یەک لە یەک زالمترن بۆ گەلى کوردستان، لە مێژووى بەشەرییەتدا لە دەسەڵاتدارانى ئێراق زاڵمتر و بێنمەکتر نەبووە و نییە، ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK دژى ئەو ڕەفتارەو تەواوى ڕەفتارەکانى سوپاى داگیرکەرى ئێراق دژ بە گەلى کوردستان دەوەستینەوەو زۆر بەتوندى ئیدانەو شەرمەزاریان دەکەین و ڕەتیاندەکەینەوە، لە هەمان کاتدا پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ جوتیارانى سەرگەڕان و شەناغە و تەواوى جوتیارانى ناوچە داگیرکراوەکانى کوردستان ڕادەگەیەنین و، ئامادەین بۆ بەرگریکردن لێیان و بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر موڵکى خۆیان.
-جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...
وەک لاى هەموو لایەکمان ڕوونە دەسەڵاتدارانى عەرەبى ئێراق بە سوننە و شیعەوە زۆربەى هەرەزۆریان لە دژى کورد یەکهەڵوێست و یەکدەنگن، مێژووى سەد ساڵەمان لەگەڵ عەرەبى ئێراق دەیسەلمێنێت کە هیچ کات دەسەڵاتدارانى عەرەبى ئێراق دۆستى کورد نەبوونە و دۆستى کوردیش نابن، ئیدى بەسە با فێڵ لە خۆمان نەکەین و کات بەفیڕۆ نەدەین، با لە جیاتى خەریک بوون لەگەڵ بەغدا بەیەکگرتووى بەگژ ئەو سیاسەتە شۆڤێنییەى عەرەبى ئێراق دابچینەوە، لەم پێناوەدا پێویستە هەموو لایەکمان بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستى کاربکەین، بۆ ئەمەش بێگومان ئەمڕۆ باشترە لە سبەى .
لە ڕەوشێکى وادا؛ بانگ لە سەرکردایەتیى سیاسیى کوردستان دەکەین کەوا بڕیارى یەکلاییکەرەوەى خۆى بدات و چیتر ئەو ناعەدالەتى و بەسووکسەیرکردنەى ئێراق قبووڵ نەکات و تەواوى کارمەندو بەرپرسە بێدەسەڵاتەکانى کوردستان لە بەغداى عەرەبى بکێشێتەوە و بیانگەڕێنێتەوە کوردستان، لە هەمان کاتدا پێویستە بە هەموو لایەکمان هەوڵبدەین ناوەندى پەرش و بڵاوى سیاسیى کوردستان ڕێکبخەینەوەو چەترێکى هاوبەش بۆ کۆکردنەوەى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان پێکبهێنین و هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێر ئەو چەترەدا کۆببینەوەو هیچ لایەک پەراوێز نەخرێت و، لەوێوەوە کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین، بێگومان هێزى ئێمە لە یەکڕیزى و یەکدەنگیماندایە، هەر کاتێک یەکڕیزو یەکدەنگ بووبین بەهێزبووین؛ هەر کاتێکیش پەرش و بڵاوبووبین ناحەزان سوودیان لەو پەرش و بڵاوییە وەرگرتووە وەک ئێستا، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا هەموو لایەکمان هاوکار و پشتیوانى یەکدى بین و جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین و جلى کوردایەتى لەبەرخۆ بکەین و، هەروەها پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەخۆماندابچینەوەو کەڵک لە هەڵەکانى ڕابردوومان وەربگرین، جارێکى دیکە لێرەوە داوا دەکەین کەوا هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ:
1-ڕێکختستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش، کە تەواوى لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ.
2-داهاتى کوردستان ڕێکبخەینەوە و، بۆ ئەم مەبەستە خەزێنەیەکى نیشتمانى بەناوى (سندوقى داهاتى کوردستان) دابمەزرێنین، بۆ ئەوەى چیتر چاومان لە دەستى بەغدا نەبێت و، بەپێى داهاتى مانگانەى کوردستان مووچەو شایستە داراییەکانى فەرمانبەران و پێویستییەکانى کوردستان دابین بکرێت.
3-لێژنەیەکى باڵاى دیبلۆماسى لە هێزە سیاسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت بۆ ئەوەى پەیوەندى بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکات و زولمەکانى ئێراق بەرانبەر گەلى کوردستان بگەیەنێتە هەموو لایەک، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ پەڕڵەمان و حکوومەتى کوردستان.
4-پێکهێنانى بۆردێک بەناوى (بۆردى سەربەخۆیى کوردستان)، بۆ ئەوەى ئەنجامى ڕیفڕاندۆم بجوولێنێت و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیدا کارى بۆ بکات.
-سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
-نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى ڕێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
-بێتەدى ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان.
-مردن و ڕووڕەشى بۆ دوژمن و ناحەز و داگیرکەرانى کوردستان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
17-02-2025. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 353 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | yndk.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-02-2025 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 18-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 18-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 353 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.657 چرکە!