گۆچانم داناوە
گۆچان، گۆپاڵ لە وراتی کۆیە زۆر لە شوڕە دار توو درووست دەکرا، وەکوو داردەستی شوان و گەنج و لاوەکان بەکاردەهێنرا، چێوار و جەلەب کڕ و قەسابەکان هەڵیاندەگرت، ڕێبوار و پیر و پەکەوتە بۆ هاوکاری ڕێڕۆیشتنیان بەکاریان دەهێنا، لە گوندەکانی کوردستاندا کە چێوارەکان بۆ کڕینی مەڕوماڵات دەگەڕان، کە دەچوونە هەر گوندێک و ماڵێک خاوەنماڵەکان خوڵقیان دەکردن بۆ مانەوە و نانی نیوەڕۆ ئەگەر ئەوانیش بەڵێنیان بە ماڵێکی تر دابووایە وەکوو ئیدیۆم دەیانوت: گۆچانم دانایە، واتە: بەڵێنم بە ماڵێکی تر دایە.
[1]