#فەرحان شوکر# یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە لەگەڵ #یانەی وەرزشی دەربەندیخان#، ئەو هەر چەندە ئەم وەرزە لە خولی ئێراقی گەڕاوەتەوە بۆ یاری کردن لە ڕیزی یانەی دەربەندیخان لە یارییەکانی ئەم وەرزەش بووەتە جێگای سەرنجی زۆربەی یانەکانی بەشداربوو کە هەفتە لە دوای هەفتە ئاستی بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت و بووەتە مۆتەکەی زۆربەی یانە بەشداربووەکان کە دەتوانێ بە گۆڵ کردن تۆڕەکانیان بهەژێنێت، فەرحان ئەم وەرزە تاکوو ئێستا 14 گۆڵی لە سەرجەم یارییەکان تۆمارکردووە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە لە تۆمارکردنی گۆڵ، بۆیە سەرەڕای هاتنی چەندین گرێبەست لە یانەکانی تر، بەڵام ئەم هێرشبەرە کوردە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەمساڵ 2025 بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی دەربەندیخان و وەرزەکەیان لەگەڵ تەواو دەکات، فەرحان کێبڕکێ لەگەڵ هەریەک لە گۆڵکارانی تری یانەکانی تری کوردستان کە پێکدێت لە هەریەک لە یاریزانان (محەمەد خەلیل و عومەر بیبۆ و فرانسیس دادزی و محەمەد والح و بەڵێن فایەق) کە ئەم یاریزانانە لە یانەکانی خۆیان کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە، هێشتا کاتی خولەکە ماوە بۆ ئەوەی نازناوی گۆڵکاری ئەم وەرزە یەکلای بێتەوە ئایا یارییەکانی داهاتووش فەرحان دەتوانێ ڕێژەی گۆڵی زیاتر تۆمار بکات و پێشەنگی گۆڵکاران بکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!