یانەی وەرزشی شەقڵاوەیانەی وەرزشی شەقڵاوە ئەم وەرزە لە ئاستێکی خراپ دایە لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ چەند جارێکیش ستافی ڕاهێنەرانیان گۆڕیوە، یانەکە لە کۆی ئەنجامدانی 14 یاری لە قۆناغی یەکەمی خولەکە خاوەنی تەنیا 13 خاڵە و لە پلەی سێزدەیەم دێت، لە کۆی ئەنجامدانی 14 یاری تەنیا دوو یاری سەرکەوتوو بووە و پێنج یاریش دۆڕاوە و حەوت یاریش یەکسان بووە، یانەکە لە ئێستادا
2025 بۆ قۆناغی دووەمی خولەکە خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی بتوانێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری ئێرانی (مستەفا بابەزادە) مۆرکردووە بۆ ئەوەی ئەم ڕاهێنەرە بتوانێ ئاستی یانەکە بەرز بکاتەوە و تیپەکەش بباتە قۆناغی باشتر و ئەنجامی شایستەتر بەدەست بهێنن، یانەی شەقڵاوە دەیەوێت لەم پشووەی نێوان خولەکە بتوانێ تیپێکی تۆکمە درووست بکات لەسەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە ئێرانییە بۆ ئەوەی هەر چی نەبێت ئەم وەرزە بتوانن تیپەکە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بهێڵنەوە، چونکە بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ناوەندی کوردستان چوار یانە دادەبەزێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!