شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ لە پارێزگای
دهۆکدهۆک، باشووری کوردستان.
[1]
ڕووبەرەکەی 208 کم چوارگۆشەیە، 28٬000 کەس، نزیکەی 73 گوند لەخۆ دەگرێت.
ناو
وشەی باتیفا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (با + تیفا) درووست بووە:
با.
تیف: بە واتای باران دێت.
بەسەریەکەوە دەبێتە باوباران، ئەویش لە بەرئەوەیە شوێنی جوگرافیای باتیفا سەختە و پڕ بارانە.
بۆچوونێک ھەیە گوایە وشەی تیفان یان توفا لە وشەی زمانی عەرەبی (طوفان)ەوە ھاتووە کە ھەر بە واتای باوبۆران دێت.
مێژوو
شارەدێی باتیفا و شارەدێی دەرکار تاوەکوو ساڵی
1924 یەک شارەدێ بوون، لە دوای ئەو بەروارە بوونە دوو شارەدێ. شارەدێی باتیفا سەرەتا ناوی (شارەدێی گوڵی) بوو، لە سەرەتادا ناوەندەکەی گوندی دێمکا بوو پاشان گوندی بەھنونە، دواتر گواسترایەوە گوندی باتیفا.
ئەم شارەدێیە 73 گوند لەخۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لە کاتی ھێرشەکانی ئەنفالدا زیانیان بەرکەوتووە و ئەمڕۆش تا ڕادەیەک دانیشتووانیان دووبارە گەڕاونەتەوە. لەم شارەدێیەدا نزیکەی (15) شوێنەواری مێژوویی ھەیە، لەوانە (قەڵای شەبانی، قەڵای کاشانی، قەڵای بیجۆڤانی و پردی نازدوری) کە لە سەردەمی میرنشینی بادینان لەسەر ڕووباری خابور درووستکراوە.