#سۆما عوسمان# یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە گەرمیان.
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی یارییە جۆراوجۆرەکانی وەرزش خواستی لەسەر زیاتر دەبێت لەلایەن ئافرەتانەوە، یارییەکانی هێزی لەش یەکێک لەو یارییانەی کە کچان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لەم یارییە دەکەن بۆ ئەوەی هەم حەز و خولیاکانیان بەجێ بهێنن، هەمیش ببنە خاوەن لەش و لارێکی ڕێک و خاوەن هێزێکی زۆر، جگە لەوەی یاری هێزی لەش کە یارییەکی زیاتر بەرزکردنەوەی قورساییە لە ئێستادا 2025 لە پەرەسەندن دایە و ئافرەتانیش بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە وەرزشەکە دەکەن، لە شارۆچکەی #کەلار#ی سەربە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیانیش کۆمەڵێک کچە یاریزان خولیای بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن و دەیانەوێت ڕکابەری سەرجەم تیپەکانی کوردستان بکەن، چەندین یاریزانی بەتواناش چاوەڕوانی پاشەڕۆژێکی باشیان لێ دەکرێت، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی گەرمیان ئەویش سۆما عوسمانە ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 2002ی کەلارە و ئێستا بۆ هیچ یانەیەک یاری ناکات، تەنیا وەکوو یاریزان بۆ هۆڵ بەشداری پاڵەوانییەتییەکان دەکات پێشووتر یاریزانی #یانەی وەرزشی ڕزگاری# بووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 214 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!