ئەوڕۆ بەوڕۆیه
ئەو کەسانەی کارە گرنگەکان ڕاناپەڕێنن و دوای دەخەن، یان بەڵێنێک دەدەن و ئەمڕۆ نا سبەی بۆ ڕەزامەندی کاتی خەڵک بەکاردەهێنن و کارەکە ڕایی ناکەن و ڕەچاوی ئاییندە و دواڕۆژ بەهیچ کڵۆجێک ناکەن، یاخود وەکوو دەسەڵاتە خۆماڵییەکەی هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئەنجام نادەن بۆ داهاتوو لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرترین بەڵێن دەدەن و کەمترینیان پێ جێبەجێ دەکرێت لە سنووری شاری #هەولێر#ێ بۆ گوزرارشتکردن لە دواخستنی بەڵێن و ڕاییکردنی کارەکان دەوترێت: ئەوڕۆ بەوڕۆیه. [1]