لە شاری #سلێمانی# گرووپێکی سەمای بالێ هەیە، کە سەربە #وەزارەتی ڕۆشنبیری#یە. لەم گرووپەدا کچ و کوڕ لە منداڵییەوە فێری سەمای بالێ دەکرێن. #ڕووبار ئەحمەد مارسیدس# ڕاهێنەری سەمای بالێ دەڵێت لە 2004 خەریکی دامەزراندنی گرووپی سەمای بالێ بووم، سەرەتا سەربە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بوو. دوای 16 ساڵ کە گرووپەکەم دامەزراند، سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی هات و بە شەو و ڕۆژێک دایخست، وتی ئەم سەمایە حەرامە.
لە زاری خۆیەوە ڕووبار ئەحمەد دەڵێت (دواتر گرووپێکم درووستکرد و سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە 2016 بەبێ وەستان خولی بەردەواممان کردەوە. ئێستا پێنج ئاستی جیاوازمان هەیە، لە تەمەنی پێنج ساڵی تاوەکوو زانکۆ). [1]