کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,908
وێنە
  123,960
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,773
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە
گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە
ناونیشانی بابەت: گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە
ناوی نووسەر: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#

هەموو بۆچوونەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کەوا گۆڕ یان گۆڕستانی بەکۆمەڵ ژمارەیەک تەرمی مرۆڤی تێدایە کە دەناسرێنەوە یان ناناسرێنەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان وای دیاری دەکات کە شوێنی ناشتنی سێ تەرم یان زیاترە لە قوربانییانی کۆمەڵکوژی و هەندێ بۆچوونیش بە شوێنی شاردنەوەی دوو تەرم و بۆ سەرەوە دەسنیشانی دەکات و لەنێو ئەمانەشدا یاسای ساڵی 2006ی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێراقە. هەرچەندە کۆدەنگییەکی ورد لەم بوارەدا نیە، بەڵام بەگشتی گۆڕی بەکۆمەڵ لەپاش مردن یان کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک دروست دەکرێت و ئارەزوو کردن بۆ ناشتنی تەرمەکان بەپەلە لەبەر هۆکاری شاردنەوەی تاوان یان تەندروستی. لە کاتی جەنگ و بەرپاکردنی تاوانی گەورەدا پەنا دەبرێتە بەر گۆڕی بەکۆمەڵ، هەروەها دەگونجێت لە کاتی گرانی و برسێتی یان پەتا یان کارەساتێکی سرووشتیشدا پەنای بۆ ببرێت و لەم حاڵەتانەدا بەکارهێنانی بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی. بەزۆری ئەم حاڵەتانەش هاوکاتە لەگەڵ هەرەسهێنان و داڕووخانی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، کە تێیدا ناتوانرێت تاک بە تاکی تەرمەکان دەسنیشان بکرێن و بناسرێنەوە و بە ڕێگە و شێوەی ئاسایی ئەسپەردە بکرێن.

“هەندێ نموونەی مێژوو”



“قوربانییانی جەنگ”

گۆڕێکی بەکۆمەڵ کەوا لانی کەم 300 هەزار ئێسک و پرووسکی ڕووسەکانی کیێڤی تێدابووە کە بەدەستی داگیرکەرە مەغۆلەکان کوژراون لە ساڵی 1238دا، ساڵی 2005 لە یارۆسلاڤڵ- ڕووسیا دۆزراوەتەوە لەکاتی هەلکۆڵینی زەویدا.
جەنگی 30 ساڵەی ئەوروپا لە سەدەی حەڤدەدا سامناکترین جەنگی ئایینی ڕوویداوە و لە یەکێک لە شەڕەکاندا تەرمی 47 سەرباز خراونەتە یەک گۆڕی بەکۆمەڵەوە و پشکنینی شوێنەوارناسی و ئێسکناسی دەریخستووە کە تەمەنیان لە نێوان 15 – 50 ساڵ بووە.
لە ئەنجامی جەنگەکانی ناپلیۆندا ژمارەیەکی زۆر گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە ئێسکوپرووسکی ژمارەیەکی زۆری سەربازان و ئەسپەکانیانی لەخۆگرتووە.
لە ئیسپانیا زیاد لە دوو هەزار گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئیسپانی و مەزەندە دەکرێت کە 500 هەزار کوژراویان لەخۆگرتبێت لەنێوان ساڵانی 1936 – 1939دا. بێجگە لەوەش 135 هەزار کەسی تر لەپاش کۆتاییهاتنی جەنگ کوژراون. تا ئێستاش پسپۆڕانی جیۆفیزیک و ئارکیۆلۆجی و پزیشکیی داد (فۆرێنسیک) لەکاردان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی ئێسکوپرووسکەکان، بە پشتبەستن بە تۆماری بۆماوەیی کەسوکاری قوربانییان.
لە ساڵانی 1950کانی جەنگی نێوان هەردوو کۆریای باشوور و باکووردا لەنێوان 100 – 200 هەزار خەڵکی سڤیلی کۆریا کوژراون و بە ژمارەی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژراون. ئەم قوربانییانە لەلایەن حکوومەتی کۆریای باشوورەوە بەوە تاوانبار کرابوون کە هاوکار و هاوسۆزی کۆریای باکوور بوون. لەو سۆنگەیەوە گیراون و دواتر بێ دادگایی کردن لە شوێنێکدا پۆل پۆل کۆمەڵکوژ کراون و هەر لەو شوێنەدا بە بێ ناسنامە و ناونیشان لە گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژراون و نەیانهێشتووە کەس نزیکی ئەو جێگەیە بکەوێتەوە. دواتر کەسوکاریان دەریانهێناونەتەوە و بەبێ ناسینەوە دووبارە بە نەریت و ڕێوڕەسمی ئایینی و کۆمەڵایەتیی خۆیان ناشتوونیانەوە. وەک نموونەیەکیش، لە ساڵی 1956دا خێزان و بنەماڵە کارەساتبار و جەرگسووتاوەکان زیاد لە سەد لاشەی بێ ناونیشان و شیبووەوەیان لەو گۆڕانە دەرهێنابوو، پاش ئەوەی دڵنیابوون لەوەی کە پەیکەرەئێسکی هەر تەرمێک وەک خۆی ماوەتەوە و هەریەکەیان لە گۆڕی بێ ناونیشانی خۆیدا دووبارە ناشتەوە لە گۆڕستانێکی دوورگەی جێجوودا. ئەوجا میلێکی یادەوەرییان لە بەردی گرانیت دروستکرد و لە ڕاسەری گۆڕەکان دایاننا و لەسەریان نووسی “ئەم گۆڕانە هی سەد باوباپیر و یەک نەوەن”. هەڵبەت ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی کە بەپێچەوانەی زانستی ڕەچەڵەکناسییەوە ئەوان وەک گەل و نەتەوە خۆیان بە نەوەی ئەو قوربانییانە دەزانن. پێموایە ئەمە بۆ ئێمەی قوربانییانی کوردیش پەندێکی باش بێت لە حاڵەتی نائومێد بوون لەوەی کاربەدەستان بتوانن بە پشکنینی (دی ئێن ئەی DNA) ئێسکوپرووسکی ئازیزانمان بۆ دەسنیشان بکەن.· لە سەردەمی جەنگی ڤێتنامدا گەلێ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە. لە پایزی 1969دا نزیکەی 2800 ڕوفات و تەرم لەم گۆڕە بەکۆمەڵانە دەرهێنران. ئەو قوربانییانەی کە تییاندا نێژرابوون کاربەدەستانی حکوومەت، خەڵکی سڤیلی بێتاوان و ژنان و منداڵان بوون، کە ئەشکەنجە درابوون و پاشان ئیعدام کرابوون و لە هەندێ حاڵەتیشدا بە زیندوێتی کرابوونە ژێر خاکەوە. زۆرێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان باوەڕ وایە هەر یەکیکیان سەدان سەربازی لەخۆگرتبێت.

“کۆمەڵکوژییەکان”

جینۆسایدی ڕواندا لە ماوەی سەد ڕۆژی ساڵی 1994دا مەزەندە دەکرێت کە زیاد لە هەشتسەد هەزار کوژراوی ئیتنیکی تووتسیی لێکەوتەوە لەسەر دەستی ئیتنیکی زۆرینەی هۆتۆ و دەستیان لە ژن و منداڵیش نەدەپاراست و هەر شوێنێکی و ەک کەنیسە و خوێندنگە و تاد. پەنایان بۆ دەبرد لەوێ کۆمەڵکوژیان دەکردن و شوێنەکەشیان دەکردە گۆڕی بەکۆمەڵ بۆیان. ئەوان هەموو جۆرە چەک و ئامێرێکیان بەکاردەهێنا بۆ کوشتنیان و زیاد لە پەنجا هەزاریان لە هەر یەک لە کەنیسەیەکی کاسۆلیکی لە شاری نیاماتۆ و لە خوێندنگەیەکی پیشەسازی لە شاری مۆرامبی کوشت و کەنیسەکە و مەکتەبەکەشیان بۆ کردن بە گۆڕی بەکۆمەڵ. بێجگە لەوەش هەزارانیان لێ فڕێدانە ڕووباری نیابارۆنگۆوە. لەم تاوانی جینۆسایدەدا زیاد لە 250 هەزار ژن ئەتککران، 20 هەزار منداڵی بێسەرپەرشت، 50 هەزار بێوەژن، 28 هەزار کەمئەندامی لێکەوتەوە. بەڵام دواتر هەموو تاوانکاران درانە دادگا و کەس لە سزای جۆراوجۆر دەربازی نەبوو.
ئەمڕۆ لە کیگالیی پایتەختی ئەو وڵاتە و شارەکانی تر شەش مۆزەخانە کەللە سەری زۆرێک لە قوربانییەکانی تێدا نمایشکراوە لەگەڵ چەندین مۆنۆمێنتی یادەوەری کە ورد و درشتی تاوانەکەت بۆ باس دەکەن. هەموو ڕوفات و تەرمەکانیشیان لە گۆڕی بەکۆمەڵ دەرهێنا و بەو شێوەیەی کە شایستەی شکۆی مرۆڤ بێت نێژرانەوە. هەروەها تەرمی فڕێدراوی نێو ڕووبار و دەریاچەکانیشیان دەرهێنایەوە و تەنها لە دەریاچەی ڤیکتۆریا 40 هەزار تەرمیان دەرهێناوە. ئەمڕۆ لەو وڵاتە ئەفریقییە بە کۆمەڵێک ئامراز و کردار بەریان لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانە گرتووە و لەسەر دار و پەردووی داڕووخاوی پاش جینۆسایدی ئەو وڵاتە گەشەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرچاویان کردووە و بیزنێسی سەرەکیی سیاسەتمەدار و کاربەدەستانیان لەسەر پەرەپێدانی مرۆیی و ئابووریی وڵاتەکەیە.

لە جینۆسایدی ئەرمەندا کە بەشی یەکەمی لە ساڵانی 1894 – 1896 و دواتر لە ساڵی 1909دا و بەشی دووەمی یان ترۆپکی لە ساڵی 1915دا بەرپاکرا لە دەوڵەتی عوسمانیدا، نزیکەی ملیۆن و نیوێک ئەرمەن بە هۆکار و شێوازی جۆراوجۆر لەناوبران، هەر لە فڕێدانە ناو دەریای ڕەش و ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانیانەوە تا سووتاندن و بە دووکەڵ خنکاندنیان لە ناو ئەشکەوتەکان و لە ناو حەرەمی کەنیسەکانیاندا، یان هەڵدانە خوارەوەیان لە لووتکەی چیاکانەوە بۆ نێو دەرە و شیوە قووڵەکان، کە بووبوون بەگۆڕی بەکۆمەڵیان، یان بەدەم ڕاگواستنیانەوە بۆ بیابانەکانی سووریا لەبرسا و بەنەخۆشی دەمردن. ئەرمەن ئەوە زیاد لە سەد ساڵە ئەم جینۆسایدەی خۆیان لەبیر نەکردووە و ئێستاش دەڵێی دوێنێیە لە مێژوویاندا بە چەندین شێوە سەرنج و سۆزی دنیای شارستانییەت بە لای ناساندنی تاوانەکەدا ڕادەکێشن و سەرباری بەرژەوەندیی نیودەوڵەتیی لەگەڵ تورکیادا ئەوان بە هەوڵ و کاری سیستماتیکی خۆیان هەنگاوی باشیان بڕیوە لەم بوارەدا و دووەم گەلن لە دوای جوو بۆ ناساندن و جێکردنەوەی خۆیان لە نێو پێچەڵپێچی ئاڵۆزی سیاسەتی نیودەوڵەتیدا.
“گرانیی (برسێتیی) گەورەی ئێرلەندا”

ساڵانی 1845 – 1849 گرانییەکی سامناک لە ئێرلەندا ڕوویداوە کە بە گرانیی گەورە ناوی دەرکردووە و نزیکەی یەک ملیۆن کەس لەبرسا مردوون. لەبەر ئەو ژمارە زۆرەی مردن و هەژارییەکی سەخت کە لەو کاتەدا بەرۆکی گرتوون زۆرێک لە خێزانەکان نەیانتوانیوە ئازیزانیان بەگوێرەی دابونەریتی باو بنێژن و لەجیاتیدا خستوونیانە گۆڕی بەکۆمەڵەوە. ساڵانێکی دوور و درێژی دواتر کنە و هەڵکۆڵینی ئارکیۆلۆجی لە شوێنەکانی بەخاکسپاردنی بەکۆمەڵی ئێرلەندادا کەوتووەتەکار و لە تەنها یەک گۆڕی بەکۆمەڵدا ڕوفاتی هەزار کەسیان دەرهێناوە. پەیکەرە ئێسکەکان لەم گۆڕانەدا لەسەر یەک کەڵەلە کرابوون لە چاڵی لاکێشەییدا کە ماوەی نێوانیان مەترێک بووە. شیاوی گوتنە کەوا لە ساڵەکانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە شاری سلێمانیش گرانییەکی سەخت ڕوویداوە و زۆرێک لە دانیشتووانی لەبرسا مردوون و لە ناو جادە و کۆڵانەکاندا تەرمی زۆر کەوتوون. هەندێ سەرچاوەی مێژووییش دەگێڕنەوە کەوا لە کۆی دە هەزار کەسی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی دوو هەزار کەس ماونەتەوە.

پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە ساڵانی 1918 – 1920دا گەلێ وڵاتی جیهانی گرتەوە و نزیکەی 500 ملیۆن کەس گرتی کە ئەو کاتە دەیکردە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان و نزیکەی پەنجا ملیۆنیشی کوشت و زۆربەی قوربانییەکان لە ئوسترالیا و کەنەدا ئەمریکا بوون.
بوومەلەرزەی ساڵی 2010 وڵاتی هایتی هەزاران تەرمی لەدوای خۆی بەجێهێشت لەسەر شەقامەکان و لەبەر خۆر کە بۆگەنیان کردبوو. حکوومەتی هایتی بە ئامێری قورس و ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر تەرمەکانی لەگەڵ خۆڵ و خاشاک دەگواستەوە و لە چاڵی لاکێشەیی قووڵدا هەڵیدەڕشتن و دەیکردن بە ژێر خاکەوە. لە کولتووری خەڵکی ئەو وڵاتەدا سرووت و ڕێوڕەسمی مردوو ناشتن بایەخیکی گەورەی هەیە و نەریتە ئاهەنگسازییەکانی لە خەرج و تێچووی خانووەکانیان زیاتری تێدەچێت. باوەڕیشیان وایە کەوا مردوو بەردەوامە لە ژیان و لە ڕێگەی ئەم سرووتە ئاهەنگسازییەوە پەیوەندیی دەگرێت بە نەوەکانیەوە. بەم هۆیەوە ناشتنی تەرمەکان بەم نادیاری و بێ ناونیشانییە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا زۆر بەسەختی ئەم پەیوەندییە ڕۆحییەی شێواند لە نێوان مردووەکان و زیندوواندا.
“گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کورد و ئێراقییەکان”

ئێراقی سەردەمی ڕژیمی بەعس بوو بە سەردەمی ئەنجامدانی گەلێ تاوانی سامناک دژ بە خەڵکی وڵاتەکە بەگشتی و دژ بە کورد و شیعەش بە تایبەتی و بۆ ئەمیان بەتایبەتتر لەپاش داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی 1990دا و ئەو شکست و سەرشۆڕییەی تووشی هات بە کشانەوە و چۆڵکردنی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانان و تێکشکان و بەزینی سوپای ئێراق. وەک ئەنجامیش هەڵگیرسانی ڕاپەڕینێکی پڕ توندوتیژی لە سەرەتای ساڵی 1991دا لە باشووری ئێراق و دواتر بواردانی ئەمریکا بە مانەوەی ڕژیمی بەعسی ئێراق و دەستواڵا کردنی بۆ لێدانی تووندی شیعە، بە هەمان ئەو چاوپۆشییەی کە لە سەرەتای ساڵانی 1980کانەوە نواندی تا سەرەتای 1990کان کە دڵڕەقانە مامەڵە لەگەڵ کورد و جووڵانەوە چەکدارییەکەیدا بکات بە شێوەیەکی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو تا ئاستی گەیاندنی بە بەرپاکردنی جینۆساید بەگوێرەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئەم تاوانە و بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی جینۆساید و سزادان لەسەری، کە ساڵی 1948 لەلایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئیمزای لەسەر کراوە و ساڵی 1951 چووەتە بواری کارپێکردنەوە. بێگومان سەرجەمی پرۆسەکانی جیینۆسایدی کورد هەر لە وڵات ڕاگواستن و لەناوبردنی کوردی فەیلی و بارزانییەکان و ئەنفال و هەڵەبجەوە بیگرە تا ئەودوای پاکێجەکانی تر و ڕاگواستن و بەعەرەبکردن هەموو دەچنە خانەی جینۆسایدەوە و دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق حوکمی یاسایی خۆی لەسەر دەرکردووە و پەرلەمان و حکوومەتی عێراقیش کە میراتگری ڕژێم و حکوومەتەکانی پێشتری ئێراقە سەلماندوویەتی.

وەک پێشتر ئاماژەمان بۆکرد لەئەنجامی سیاسەتی کوشتوبڕی ڕژێمی پێشوو ئێراق پڕبوو لە گۆڕی بەکۆمەڵ و بە پێی ڕووماڵ کردنی دامەزراوەی شەهیدانی ئێراق (موءسسة الشهداء) تا ئێستا 346 گۆڕی بەکۆمەڵی تێدا دۆزراوەتەوە و دەسنیشان کراوە، کەوا بە خەمڵ و مەزەندە نزیکەی 300 هەزار قوربانی لەخۆگرتووە، بێجگە لە قوربانییانی کوردی ئێزیدی و هیتری دەستی داعش، کە لە ئێراق و سووریادا تا ئێستا 72 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە. لە ساڵی 2006دا ئێراق یاسای ژمارە (5)ی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەرکردووە (قانون حمایة المقابر الجماعیة)، کە بەم جۆرە پێناسەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کردووە: “خاکێکە، لاشەی زیاتر لە شەهیدێکی تێدایە، بە شێوەیەک نێژراون یان شاردراونەتەوە کە ڕێوشوێنە شەرعی و بەها مرۆڤایەتییەکان ڕەچاو نەکراون، مەبەست لێی شاردنەوەی تاوانی کۆمەڵکوژییە کە لە لایەن تاکێک، یان کۆمەڵە کەسێک، یان دەستەیەک ئەنجامدراوە، هەروەها بریتییە لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ”. هەڵبەت هەر لەو کاتەوە دەزگایەکیش لە ئێراق دامەزراوە بە مەبەستی ڕاییکردنی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پاراستنیان وەک بەڵگەی یاسایی و تاوانکاریی سەلماندنی یەک لەم سێ حاڵەتەی تاوانی جەنگ، تاوانی دژەمرۆڤایەتی و جینۆساید یان هەرسێکیان پێکەوە. ئەم دەزگا یان بەڕێوەبەرێتییەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان سێ کۆنفرانسی بەستووە کە ساڵی 2006 لە لەندەن و ساڵی 2008 لە بەغدا و ساڵی 2011 لە هەولێر. بێگومان سەرلەبەری ئەم یاسایە و خاڵەکانی و ئەو باس و لیکۆلینەوانەش کە پێشکەش بەو کۆنفرانسانە کراون هەموو جیددی و زانستی و ڕێنمایی و نەخشەڕێگا بوون بۆ کاری ئەم دەزگایە و لە دوای بەرپاکردنی تاوانە سامناکەکەی جینۆسایدیش لەلایەن داعشەوە دژ بە کوردە ئێزیدییەکان و داگیرکردنی موسڵ و شوێنانی تری ئێراق لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەوە و زیادبوونی ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە قوربانییانی ئێزیدی و خەڵکی تریشی لەخۆگرت، یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەموار کرایەوە و بوو بە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2015.

هەڵبەت ئەم دەزگایە لەم ساڵانەدا دەبوو بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تری ئێراق و هەرێمی کوردستاندا و بەتایبەتی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستاندا بیتوانیبایە بەشێوەیەکی زانستی و پراکتیکی کاری بکردایە و سەرجەمی کەسوکاری قوربانییان لە ئێراق و کوردستاندا نموونەی خۆوێنیان لێ وەربگیرایە و داتابەیس بکرایە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زانستی لە سەر ئێسکوپرووسکی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بەراورد کردنیان بە نموونەی وەرگیراو بە مەبەستی ناسینەوەی قوربانییان لە کاتی دەرهێنانی ڕوفاتەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بێگومان ئەمیش بە زانستی نەک بەو هەڕەمەکییەی دوای گۆڕینی ڕژیم لە ساڵی 2003دا کەوا لە گۆڕە بەکۆمەڵە گەورە و سامناکەکەی مەحاویلی پاریزگای بابل ئەنجامدارا و هەر خێزانە و ئازیزی خۆی بە جلەکانی یان سەعاتەکەی یان ئەنگوستیلەیەکی یان هەر شتێکی تر دەناسییەوە و لە دۆخ و کەشێکی پڕ خەم و گریان و فرمێسکدا دەیکردە توورەکەیەکەوە دەیبردەوە بۆ دووبارە ناشتنەوەی و دەیان و بگرە سەدانی تریش بە بێ ناسینەوە و تەنها بە مەزەندە و گۆترەکاری ڕوفاتیان دەبرا.

ڕاستێکەی بەم ڕەفتارە پڕ سۆز و گۆترەکارییە بەڵگەیەکی هێجگار زۆری تاوانەکە لەدەستچوو کە دەکرا دژ بە تاوانکاران و سەرانی ڕژێم بەکاربهێنرایەن لە دادگایی کردنێکی پیشەیی ئاست بەرزدا و دەبوو نێودەوڵەتیش بوایە. بەمە و بە دەیان ڕەفتاری تری نازانستی و ناشایستە گەلێ دەرفەت لەدەست دران بۆ دادگایی کرنێکی ڕەوای تاوانباران، کە زۆرێکیان دواتر وەک بەرزەکی بانان بۆیدەرچوون و لە سزای گەل دەرباز بوون. ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی سەختتر و تائێستاش ئازاربەخش هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و سەدان کەسی تۆمەتبار دەرباز بوون و بگرە پێگە و دەسەڵاتیشیان زیاتر بوو لەئەنجامی ململانێی ناڕەوای حیزبی، لە بەرانبەر داخ و پەشیمانی و نائومیدیی کەسوکاری قوربانییان. بێگومان دەزگای گۆڕە بەکۆمەڵەکان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ئەرکی خۆیان بەجێبێنن بەتایبەتی ئەوە چەند ساڵە و ئێستاش گەلێ لایەن و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناحکوومیی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە یارمەتییان دەدەن و دەیانەوێ هاوکاریان بن چەشنی کۆمیسيۆنی نێودەوڵەتی بۆ کەسە ونبووەکان (International Commission on Missing Persons – ICMP).

سەبارەت بە بایەخدا بە گۆڕی بەکۆمەڵ وەک بەڵگەی تاوان و لە حاڵەتی هەڵدانەوەشیدا بۆدەرهێنانی ئێسکوپرووسکی قوربانییەکان و شمەک و کەرەستانەی پێی بووە لە کاتی ناشتنیدا، من نموونەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی گوندی کورێمێ دەهێنمەوە کە سەر بە پارێزگای دهۆکە و ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیی هەردوو ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و پزیشکانی مافی مرۆڤی لەسەرە و بێجگە لەوەش لە ڕاپۆرتە بەناوبانگەکەی هیومان ڕایتس وۆچ / میدڵ ئیست وۆچدا (جینۆساید لە ئێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد Genocide in Iraq .. The Anfal Campaign Against the Kurds)، کە ساڵی 1993 بڵاوکراوەتەوە و نووسەری ئەم باسە کردوویەتی بە کوردی (کە لە ساڵی 1999وە تا ئێستا چوار جار چاپکراوە) ، بە وردی باس لە چۆنێتیی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەکەن کە 27 قوربانیی گوندی کورێمێی تێدابووە و لە قۆناخی هەشتەمی ئەنفالدا، واتە ئەنفالی بادینان، لە نزیک گوندەکەی خۆیانەوە هەر لەجێدا گوللەباران کراون و ژمارەکە لە بنەڕەتدا 33 کەس بووە و شەش کەسیان ڕزگاریان بووە کە یان گوللەیان بەرنەکەوتووە یان بریندار بوون و خۆیان لە پاڵ یان لە ژێر تەرمەکاندا شاردووەتەوە. تیمێکی شارەزا زۆر بە وردی و سڵەوە و بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر کڵاید کۆڵن سنۆ، کە پسپۆڕی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ بووە و پێش ئەنجامدانی کارەکە لە ڕووی جوگرافی و ئارکیۆلۆجییەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و دواتر لە پزیشکی دادی دهۆک لێکۆڵینەوەی یاسایی و تەندروستییان لەسەر کردووە و پاشان ئەنجامەکەیان لەگەڵ سەرجەمی ڕاپۆرتەکانی شاڵاوی ئەنفالدا بەراورد کردووە. هەروەها هیچ شتێکیان پشتگوێ نەخستووە کە بە قوربانییەکان بووە و وردەکارییان لە ژمارەی ئەو گوللانە و جۆرەکانیان کردووە کە لەو کاتەدا قوربانییەکانیان پێکاوە و چەند قەوانە فیشەک لە نێو گۆڕەکە و دەوروبەریدا بووە و .. تاد. کاری ئەم تیمە دواتر بووە بە ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “وێرانکردنی کورێمێ The Destruction of Koreme”. شایانی باسە کەوا لە لایەنە سەربازییەکەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا کورێمێ یەکەم شوێنی کۆمەڵکوژیی لەم چەشنەیە کە هێزەکانی سوپای عێراق هەر لەجێدا کۆمەڵکوژییان ئەنجامدابێت، دەنا لە هەر هەشت قۆناخەکەی ئەنفالدا وەک هەر کردەیەکی جینۆسایدی بەتەواوی پەیڕەوی سێ قۆناخەکەی ڕاوڵ هیڵبیرگیان کردووە کە دەڵێ لە هەر شوێنێکی دنیادا کە جینۆساید ئەنجام دەدرێت لەم سێ قۆناخە بەدەر نابێت:-

1. دیاریکردنی گرووپ 2. گرتنی گرووپی مەبەست 3. لەناوبردنی گرووپی مەبەست، کە لێرەدا کوردی دێهاتی ناوچە ڕزگارکراوەکان بوون لە دیدی لایەنەکانی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردەوە و ناوچە قەدەغکراوەکان “المناطق المحظورة” لە دید و تێڕوانینی ڕژێمەوە. هەر لەم سۆنگەیەوە بوو کە خەڵکەکە بە فڕوفێڵ و درۆ و چاوبەستیی کۆدەکرانەوە و پاشان دەبران بۆ سەنتەرە کاتییەکانی جیاکردنەوە و پرۆسێسەکردن و پاشان دەبران بۆ کوشتن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوای ئێراقدا.

تیمێکی تری هەمان جووتە ڕێکخراو ساڵی 1992 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک گۆڕیان هەڵداوەتەوە لە سلێمانی و هەولێر و سەربازگەی سارداو لە سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر قوربانییەکانی دەستی ڕژێمی پێشووی ئێراق و دیسان بە شێوەیەکی زانستی و لە ڕێگەی کۆمەڵێک پسپۆڕەوە ئەنجامیان داوە و دواتر کراوە بە ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیی ئەو دوو ڕێکخراوە بە ناوی “گۆڕە نائارامەکان .. گەڕان بەدوای بێسەروشوینان لە کوردستانی ئێراقدا” و بەندە ساڵی 2004 تەرجەمەی زمانی عەرەبیم کردووە بە ناوی (قبور غیر هادئة .. البحث عن المفقودین فی کردستان العراق)، کە لەگەڵ ئەم نووسینەدا بە پاشکۆیەک دایدەنێم.

تێبینی – بۆ ئەم باسە سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە:

جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد
ئامادەکردنی: هیومان ڕایتس وۆچ / میدڵ ئیست وۆچ

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

القبور الجماعیة ومآسیها فی العراق – تألیف: القاضی طە بابان
قبور غیر هادئة .. البحث عن المفقودین فی کردستان العراق
هیومان رایتس وتش و أطباء من أجل حقوق الإنسان

من الإنجلیزیة: محمد حمەصالح توفیق

جینۆسایدی ئەرمەن و ڕۆڵی کورد تێیدا – محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
سایتەکانی ئینتەرنێت لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە. www.massgraves.org
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 149 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-08-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 149 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!