پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 29-04-2025
  • 30-04-2025
  • 01-05-2025
  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 29-04-2025
  • 30-04-2025
  • 01-05-2025
  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
01-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و موڕتەزا حەدیسی و عەلی علیان سامەڕائی
30-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
30-04-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
شەمسەخانی قالانی خانمێکی خانەدانی گەڕەکی سابوونکەران
30-04-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
داناس ئاراس
27-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین
26-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
26-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
26-04-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
کێخوای گوندی ڕۆستێ و کۆمەڵێک فەرماندە و کادیری پارتی
26-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
مام عیزەت بەگی سڵێمان بەگ و کوڕەکانی لە ساڵی 1978
26-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  551,345
وێنە
  117,421
پەرتووک PDF
  21,269
فایلی پەیوەندیدار
  113,157
ڤیدیۆ
  1,976
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,977
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,861
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,910
عربي - Arabic 
36,570
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
24,016
فارسی - Farsi 
12,984
English - English 
8,134
Türkçe - Turkish 
3,741
Deutsch - German 
1,905
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,206
ژیاننامە 
27,363
پەرتووکخانە 
26,500
کورتەباس 
20,612
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,399
شوێنەکان 
14,518
پەند 
13,748
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,969
هۆنراوە 
10,586
بەڵگەنامەکان 
8,579
وێنە و پێناس 
8,320
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,874
ڤیدیۆ 
1,856
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,514
فەرمانگەکان  
1,123
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
835
کارە هونەرییەکان 
780
گیانلەبەرانی کوردستان 
659
شوێنەوار و کۆنینە 
655
ئیدیۆم 
458
پۆلێننەکراو 
403
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
403
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
216
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
191
نەریت 
160
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
95
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
54
بەرهەمە کوردستانییەکان 
43
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,412
MP4 
3,205
IMG 
216,443
∑   تێکڕا 
253,612
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
لالشی نوورانی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

لالشی نوورانی

لالشی نوورانی
ناونیشانی بابەت: لالشی نوورانی
ناوی نووسەر: محەمەد حەمەساڵح تۆفیقمحەمەد حەمەساڵح تۆفیق

پەرستگەی پیرۆز و هەرە دێرینی ئێزیدی سەردانێک بۆ لالشلالش، چەند ساڵێک لەمەوپێش.

لالش، ئەو پەرستگە دێرینەی ئاینی کوردی ئێزیدییە کە بەدرێژایی سەدان و بگرە هەزاران ساڵی مێژووی ئەو ئاینە سەدان لاپەڕەی خوێناویی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تۆمارکردووە و بۆ رۆژگاری ئەمڕۆ نموونە و شایەتێکی زیندووی گیان فیدایی و خۆبەختکردنی مرۆڤە لەپێناو باوەڕ و بەهاکانیدا.
شیو یان گەلیی لالش، کە پەرستگەکەی تێدا دروستکراوە دوانزە کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شێخان (عەین سوفنی، یان ئێسفنی)یەوە و چواردەوری بە چیای بەرز گیراوە و شوێنێکی قایم و سەنگەرێکی سەختی هەڵگرانی باوەڕ و ئاینی ئێزدییە و گومان لەوەدا نیە کەوا گەلێ نەبەرد و داستانی قارەمانانەی تێدا تۆمار کراوە بۆ پارێزگاریی لە پەرستگە و ئاینەکە. لالش شایەتحاڵێکی زیندووی پەیوەندیی ئاینی ئێزدییە بە میتراییەکانەوە و رەگێکی قووڵتری هەیە و دەچێتەوە سەر باوەڕە کۆنەکانی وڵاتی ئێران و میزۆپۆتامیا.
ئەوەی لێرەدا جێی باسە سەرسامیی کەسانێکی کوردی غەیرە ئێزدییە کە سەردانی پەرستگەی لالشیان کردووە و دەیانەوێت واقیعیانە بڕواننە ئەم قەناعەت و باوەڕەی کە لە ناخی مێژوودا ڕەگێکی قووڵی داکوتاوە و لە هەمان کاتیشدا رەگێکی تۆکمەی لە ناخی هەڵگرانی باوەڕەکەدا جێگیر کردووە، کە مرۆڤ لەئاستیدا سەرسام دەبێت و ئەندێشەکانی فراونتر دەبن لە ئاست دێرینی و رەگ داکوتاویی بەها و نەریت و ویرد و سەرچاوەی ئەو قەناعەت و باوەڕە و هەست دەکات کە ئیدارەی ئەو قەناعەتەی مرۆڤ بەهەر شێوەیەک بێت تاسەر ئێسقان داکۆکی لێدەکات و لە مێشکی خۆیدا شوورە و قەڵای مەحکەمی بۆ دروست دەکات و گەلێ جاریش باکی بە ژیانی خۆی نابێت و لە پێناویدا خۆی بەخت دەکات. ماوەی چەند ساڵێک لەمەوپێش (لە پێش جینۆسایدی ئێزیدییانی ناوچەی شنگالشنگال لە سەر دەستی داعش لە ساڵی 2014دا) بەکاری نزیکەی دوو هەفتەیەک، رێگەمان کەوتە دهۆکدهۆکی بادینان و لەگەڵ چەند برادەرێک خولیای سەردانی ئەو پەرستگە دێرینەمان کەوتەسەر و دیدەنییەکی بنکەی رۆشنبیریی لالشمان کرد لە دهۆک، کە ئەرکی پاراستن و بووژاندنەوەی کولتووری ئێزیدییانی لەئەستۆ گرتووە، دەستەی بەڕێوەبەری بنکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردین و چووینە گفتوگۆیەکی قووڵ و بەپێزەوە لە بابەتەکانی پەیوەند بە مێژووی کولتووری ئێزدی و کۆششەکانی پەیوەست بە گردوکۆکردنەوە و برەودان پێیان و گفتوگۆ کردن لەسەر کۆنگرەی هانۆڤەر و ڕووداوەکانی نێو کۆنگرە و دواتر بەشە گرنگەکانی مەڵبەندەکەمان بەسەرکردەوە وەک کتێبخانە و مۆزەخانەی کولتووری و کەلەپووری. مایەی خۆشحاڵییە هەریەک لەوانە هەوێنی پرۆژەی گەورەتری لەخۆگرتنی بابەتە پەیوەستەکان بن بە مێژووی دێرین و بەهاداری ئاینی ئێزدییەوە. دواتر هەردوو بەڕێزان سەگڤان و تاریق، ئەندامانی شارەزای کولتووری ئێزدیی هاوەڵییان کردین بۆ پەرستگەی دێرینی لالش، کە لەسەر زاری هەموو ئێزیدییەک بە لالشی نوورانی ناوی دەهێنرێت. ئەرکی رێبەری کردن و بەسەربردنی رۆژێکی پڕ ماندووبونیان گرتەئەستۆ و ورد ورد بە کوچە و کەلێنی پەرستگە و مێژووی پەرستگەکەدا رۆچوون و زانیارییەکی بەپێزیان بە ئێمەی تینووی سۆراخ کردنی هەموو شتێک لەبارەی ئەو ئاینە و مێژووەکەیەوە بەخشی.
وەرزی بەهار بەرەو کۆتایی دەچوو، چێشتەنگاوێکی زوو بوو کاتێ گەیشتینە دەربەندی لالش و دەروازەی پەرستگە و دیمەنی شاخە سەرکەشەکان و سەنگینیی پەرستگە نوقمی خەیاڵاتی مێژووی کردین و هەر لە دەرگاوە فەقیر، کە پایەیەکی ئاینی ئێزدییە و بەو کەسە دەبەخشرێت کە ئەرکی راییکردنی کاروباری ئاینیی پەرستگەکەی لەئەستۆیە و پێشوازییەکی گەرمی لێکردین و ئێمەش مەبەستی خۆمانمان تێگەیاند کە خەڵکی کوردی غەیرە ئێزدین، بەڵام چ ئاین و چ کولتووری دێرین و ڕەسەنی ئێزدییان بە میراتی باوباپیرانمان دەزانین و حەز دەکەین بەشێک لەو فەرهەنگ و میراتە ببینین کە بە درێژایی رۆژگارێکی دێرین لە لالشدا پارێزراوە و پەیڕەوی دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەردەمی حوکمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا زیاد لە حەفتا جار هێرشی ناڕەوایان کراوەتەسەر و کۆمەڵکوژ کراون بە هۆکاری ئاینەکەیانەوە، بەڵام ئەمان شێلگیرانە بەرگرییان لە باوەڕ و قەناعەتەکەی خۆیان کردووە و نەچوونەتە ژێر باری خۆ ڕادەستکردن و گۆڕینی ئاینیانەوە و لەم پیناوەدا قوربانیی هێجگار زۆریا داوە. ئەم هێرش و پەلامارانە لە مێژووی ئێزدیاتیدا بە “فەرمان” ناوزەد دەکرێت، واتە فەرمانی هێرش کردنە سەریان و قڕکردنیان لەلایەن شەخسی سوڵتانی عوسمانیی خۆیەوە یان لە لایەن والییە عوسمانییەکانی مووسڵ و بەغداوە.
سیما و خاسییەتی لالش لە دەرەوە بەو بورجە دەناسرێت کەوا تیژ لەسەر بینای پەرستگەکە راستبووەتەوە و پتر لە زەقوورەی سەردەمی بابلییەکان دەچێت. فەقیر کە پیاوێکی کەتەی بەهەیبەت بوو، دەستەجلێکی کوردیی لەبەردابوو و عەگاڵێکی لە سەر جامانەیەکی سووری لەسەرکردبوو، کە بە بۆچوونی ئێزدییەکان ئەمەش بە بەشێک لە پۆشاکی کوردی دادەنرا. فەقیر زۆر رێزی لێناین و بە پێی نەریتی پەیڕەیکراوی سەردانی پەرستگەکە دەبوو هەر لە دەروازەکەیەوە پێلاو دابکەنیت و بە پێی پەتی بچیتە ژوورەوە، بە هەموو بەشە جیاجیاکانیەوە. یەکێک لە نەریتەکانی تری سەردان پێ نەخستنە سەر کەوشکەنی (کەمە یان ئەتەبەی) دەرگاکان و لەوێوە چووینە سەر مەزاری شێخادی و میوانێکی زۆر لە شوێنە جیاکانی ئێزدینشینەوە هاتبوونە زیارەت و سێ جاران بەلای دەستی راستدا بە دەوری مەزارەکەدا دەسووڕانەوە و دۆعا و نزایان ئەخوێند و کۆمەڵە پەڕۆیەکی ڕەنگینی جوان لە سەر گۆڕەکە دانرابوو کە زیارەتکار و میوانەکان بە نیاز و نزا گرێیان لێدەدا کە ئەمە دیاردەیەکی بڵاوە لای هەموو خەڵکی کورد لە ئاینەکانی تریشدا.
مەزاری شێخادی، وەک فەقیر بۆی گێڕاینەوە لەهەمان شوێنی پەرستشی ئاسایی رۆژانەیدا نێژراوە کە ڕووەو خۆرە و بەیانیان یەکەم گزنگی رۆژی بەردەکەوێت و لای راستی ئەشکەوتی خەڵوەتی عیبادەتی شێخ دەکات و پاشان لە ئەشکەوتەکەوە ژوورکەوتین کە بەهەمان شێوە پڕبوو لە میوان و لە لای چەپی بەردێکی زۆر زل هەیە و وەک جێ ئەتەبەیەکی چاککراو لە بەرزی مەتر و نیوێک مشکییەکی کۆن دانراوە خەڵکی میوان بە دەم لێو جووڵاندنی ڕاز و نیازەوە ئەو مشکییە لە دووریی سێ مەترەوە بە چاونووقاویی هەڵدەدەنە سەر ئەتەبەکە سێ جار بە ئۆقرەگرتن و نەگرتنی مشکییەکە ئیدی داواکار لە ئەگەر و نەگەری رازەکەی دڵنیا دەبێت. مەزاری شێخادیی ئێزدی وەک هاوەڵەکانمان دەیانگوت زۆر کۆن نیە لە نەریت و باوەڕی ئێزدیاندا و زیارەت کردنی ئەم زاتە جۆرە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی خۆی هەیە و هەر لەو کاتەدا کە ئێمە لەوێ بووین کۆمەڵە ژنێکی خەڵکی باشیک و بەحزانی هاتنە سەری و بە دەم ویرد و دۆعا خوێندنەوە هەڵهەڵەیان لێدەدا. مەزارەکە لە بەشی کۆنی بیناکەدایە، کە وەک وتمان لە دەم دەروازەی ئەشکەوتەکەدایە و بووە بە بەشێک لە بیناکە و دەیان باستووقە و کووپەی پڕ لە رۆن زەیتوونی تێدایە بۆ بەکارهێنانی بە مەبەستی رووناکی لە بۆنە ئاینییەکاندا. هەموو شەوانی چوارشەممە و هەینییەک کە لە کۆچەڵەی تایبەتدا دەیسووتێنن وەک بەشێک لە ڕێوڕەسمی ئاینەکە. لە پەڕی ئەوپەڕەوە و لە قوژبنی هۆدەکەوە مەزاری شێخوبەکر بوو لە بنی دیوارەکە و چووینە ئەوێیش، هەروەها لە دەرەوەی ژوورەکە چووینە سەر مەزاری شێخ حەسەنی کوڕی شێخادی. لەم ژوورەوە دەچیتە خوارەوە بۆ ئەشکەوتێک و تەنها تایبەتە بە خەڵکی ئێزدی، بەڵام لەبەر ئەو رێزە زۆرەی کە لە ئێمەیان نا رێگەیان داین بچینە خوارەوە و شەخسی فەقیر خۆشی لەگەڵمان هات، بەڵام دەبوو هیچ کەرەستەیەکی ئاگرکردنەوەت پێنەبێت لە چەرخ و شقارتە و شتی لەم چەشنە، چونکە ناو ئەشکەوتەکە یەکپارچە هەڵمی رۆن زەیتوونە و رەنگە بە دەنکە شقارتەیەک گڕبگرێت. لێرە ئاشگێڕێک ئاوی زوڵاڵ و سازگار دەردەچێت و پێیدەڵێن ئاوی زەمزەم، دەچیتە ناویەوە دەست و دەم و چاوتی تێدا دەشۆیت و ئەمە بە حەجی ئێزدییان لەقەڵەمدەدرێت و بۆت هەیە لە ناو ئاوەکەدا ناوی خەڵکیتر بێنیت و حەجیان بۆ بکەیت. ئاینی ئێزدیی، وەک باوە لە ناو خەڵکدا، چ پەیوەندییەکی بە یەزیدی کوڕی معاویەوە نییە و وشەی (ئێزد) لە ئاینی زەردەشتی و پێشتریش میتراییەکانی ئێرانی کۆندا واتای خوای خێر یان ڕووناکی دەگەیەنێت و هەموو شتێک لە لالشدا وابەستەیی بەو کولتوورە دێرینەوە دەگەیەنێت. جارێ لالش لە نێو دۆڵەکەدا ڕووی لە ڕۆژهەڵاتە و یەکەم گزنگی خۆری بەیانیان لەوێ دەدات و ئەو کۆچەڵانەی رۆن زەیتوونی تێدا دەسووتێنن پەپکەییە و گەلێ شوێنەواری خڕ و پەپکەییمان بینی لەسەر بەرد هەڵکۆڵرابوون و پابەندبوونی ئەم نەریتەیان دەگەیاند، وەک رێزلێنانێک. بەڵام لەبەر ئەوەی ئاینی ئێزیدی بە درێژایی چەرخ و زەمانێکی دوور و درێژ بەر شاڵاوی زوڵم و زۆرێکی بێئامان کەوتووە و گەلێ جار لەسەر ئەوە کۆمەڵکوژ کراون، تەنها لەبەر ئەوەی ئێزدین و بەدرێژای مێژوو بوختانی زۆریان بۆکراوە و ناویان زڕاندوون بەوەی گوایە شەیتان پەرستن. ئەمانیش لەبەرگرییەکی وێنەی قارەمانانەدا بەهەزارانیان گیانی خۆیی بەختکردووە و ئەم پەرستگەی لالشەیان پاراستووە و ملیان کەچ نەکردووە بۆ زۆردار، بەڵام لەو پێناوەدا زۆریان لێ پەرتەوازەی چیا سەختەکانی قەوقاز و شوێنانیتر بوون و لەوێ ئێستا زۆرینەی کوردی ئەو ناوچانەی پێکدێنن و ئەم ملنەدان و بەرەنگاربوونەوە مێژووییە ئەدەبێکی فۆلکلۆریی دەوڵەمەندی لای ئێزدییان خوڵقاندووە و ڕەسەنایەتییەکی تەواوی بەخشیوەتە کولتوور و کەلەپووری کورد.
بەڵام لە ئەنجامی دڕندەیی ئەو هێرش و پەلامارانە و سەختیی ئەو بارەی کەوا ئێزیدی و ئاینی ئێزیدیی تێکەوتووە، ‌حاڵەتێکی مێژوویی ساینکرێتیست (باتینی) دروستبووە، واتە جۆرە خۆگونجاندنێکی ئەو ئاین و باوەڕە کۆنانە لەگەڵ ‌عەقڵییەتی دەسەڵات و ئاینی بەهەژموون و باودا و لێرەوەیە کەوا چەردەیەک لە کولتوور و فەرهەنگی ئیسلامی چووەتە ناو ئاینی ئێزدییەوە و لە هەندێ تێرمی وەک ئاوی زەمزەم و کێوی عەرەفاتی لالشدا رەنگدەدەنەوە. لە ئەشکەوتەکەی ئاوی زەمزەمدا فەقیر پێیڕاگەیاندین کەوا “سەید ئەحمەدی رەفاعی لە مەککە تەزبیحەکەی و گۆچانەکەی کەوتووەتە ئاوی زەمزەوە و لە ئاوی زەمزەمی ئێرە گرتوویەتییەوە.

پاشان لەگەڵ برادەرانی یاوەرماندا بەپێی پەتی گەشتێکی ناو مەزار و بەشەکانی تری لالشمان کرد و چووینە سەر مەزاری شێخ شەمس و سەر کانیاوی (کانییا سپی) کە هەر یەکەیان قووچەکێکیان بەسەرەوەیە. لە حەوزی کانیاسپی دەست و دەموچاومان شۆرد، کە لە بەردەمیدا قاپێکی پڕ لە خۆڵ و بەردی سەر مەرقەدی شێخ شەمس دانراوە و پێیدەوترێت (سەخرجن) و ئەو خەڵکەکەی کە دێن بۆ زیارەت کەمێک گڵ و بەردی ئەم قاپە لەگەڵ ئاوی کانیاسپی تێکەڵ دەکەن و لە ناوچەوانیانی دەسوون بۆ ئەوەی لە چاوی بەد بەدووربن. کانیا سپی لە فەرهەنگ و باوەڕی ئێزدییاندا جێگایەکی تایبەتی هەیە و لە ئاین و باوەڕی ئێزدیدا ئەفسانەی درووستبوونی گەردوون لە کانیە سپییەوە سەرچاوە دەگرێت. هەڵبەت ئەفسانەی دروستبوونی ئەرز و ئاسمان و گەردوون لای زۆربەی ئاینەکان رەگ و بووچوونی هاوشێوەی هەیە.
لە ناو پەرستگەکە و دەرەوەیدا چەند ژوور و هۆڵێک هەن کە هەر یەکە و بۆ عەشیرەت و بنەماڵەیەکی ئێزدییانە، کە لە بۆنە ئاینییەکاندا دێنە ئێرە و بۆ ئەوەیان دروستکردووە لەو چەند رۆژەدا کە لە لالش دەمێننەوە تیایدا بحەوێنەوە. لەو بۆنانەدا هەر بنەماڵە یا تیرەیەک یان خێزانێک ئاژەڵێک سەردەبڕن (مەڕ، بزن، گا یان گوێرەکە بێت) و دەیهێنن لێرە سەری دەبڕن و دەیکەن بە خێر پاش ئەوەی لەگەڵ گەنمە کوتاودا لێیدەنێن و بە چێشتیی دەیبەخشنەوە بەسەر ئەو خەڵکەدا کە هاتوون بۆ زیارەتی لالش و ئەنجامدانی رێوڕەسمی بۆنە ئاینییەکە و بەم چێشتە دەوترێت (سماتێ – سماط) و زۆر لە هەریسەی شیعەکان دەچێت کە بە بۆنەی عاشووراوە دەیکەن.
لە گەشتەکەماندا بەنێو پەرستگەکەدا چاومان بە پیر سمایلی پیر سڵێمان کەوت و زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکردین و بەخێری ‌هێناین. شیاوی باسە پیر پلەیەکی ئاینەکەیە و هەندێ خزمەتگوزاری ئەنجامدەدات. بۆ نموونە پیر سمایل کە برای خدری پیر سڵێمانە کە نووسەر و ڕۆشنبیرێکی ئێزیدییە دەیوت “من بە ناو گوندەکانی ئێزیدیدا دەگەڕێم و ئیجازەی خۆپاراستن لە دووپشک دەدەمە خەڵک و هەر ماڵێکیش لەبری ئەم خزمەتە کەڵەشێرێکم دەدەنێ”هەڵبەت دووپشک لە ناوچەی ژەنگار (شنگال، سنجار) زۆرە و زیانی کوشندە دەگەیەنێتە خەڵک. شایانی باسە کەڵەشێر لە نەریتی ئێزیدیاندا پایە و مەقامێکی بایەخداری هەیە و تەنانەت ئێزدییەکانی قەوقاز دەستیان تێناچێت سەری ببڕن و بۆ خۆی هەر خرت و گەورە دەبێت، بەڵام پیر سمایل دەیوت ئێمە لێرە سەری دەبڕین و دەیخۆین.
بەردەرگای پەرستگاکە وێنەی دوو تاوسی لە سەر نەخشکراوە وەک رەمزێک بۆ مەلەک تاوس، کە لای ئێزدیی پیرۆزییەکی گەورەی هەیە و ئەمەش وەک بەهەڵە لە ناو نەیارانی ئەم ئاینەدا باوە هەرگیز شەیتان نیە و ئەمە تەنها بوختان و هەڵبەستراوە و ئاینی ئێزدی وای لێکدەداتەوە کە “مەلەک تاوس سەرۆکی فریشتەکان بووە و خودا پێی وتووە کەوا تەنها کوڕنووش بۆ ئەو ببات و کاتێ کە خودا ئادەم دروست دەکات و فەرمان بە فریشتەکان دەکات کوڕنۆشی بۆ ببەن، ئەم پێیدەڵێت من تەنها کوڕنۆش بۆ زاتی خواوەند دەبەم چونکە لە نوور دروستکراوم و کوڕنۆش بۆ ئەو خەڵقندەیە نابەم کە لە خاک و خۆڵ دروستکراوە”. هەروەها وێنەی مارێکی ڕەشیش بە سەر دەرگای چوونە ژوورەوەی پەرستگەکەوەیە و باوەڕیان وایە کە ئەم مارە ڕەشە خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە و کاتێ کە لە تۆفاندا کەشتییەکەی نووح، کەوا لە هەموو جۆرە گیانلەبەرێک جووتێکی تێدا بووە، کونێکی تێبووە، ئەم مارە کونەکەی گرتووە و نەیهێشتووە نوقم بێت.
فەقیر لەبەر دەرگای پەرستگەکە هەندێ گڵی خڕهەڵدراوی پیشانداین کەوا لە گڵی سەر مەزاری شێخ شەمس و ئاوی کانیا سپی دروستکرابوو و پۆزشی ئەوەی بۆمان هێنایەوە کە بە غەیری ئێزدی نادرێت و ئەمە پێیدەوترێت (بەرات) و لە هەر ناکۆکییەکی نێو ئێزدییاندا ئەگەر ئەم بەردە بێتە حوزوور هەموو ناکۆکی و دڵئێشان و ساردییەکی کۆمەڵایەتی لە نێواندا نامێنێت و کەس ناتوانێت لە پیرۆزی وکاریگەریی مۆراڵی و مەعنەویی ئەم بەردە پیرۆزە لابدات.
خەڵکی ئێزدیی لە ناو خۆیاندا پارە و یارمەتی کۆدەکەنەوە و دەیدەنە فەقیر و ئەمیش لەم پارەیە یارمەتیی ئەو کەسانە دەدات کە خزمەتی پەرستگەکە دەکەن و کاروباری ماڵ و دیوەخانەکەی خۆیشی پێ ڕایی دەکات.
ئێمە لە پاش سەردانی مەزار و بەشەکانی پەرستگەی لالشی نوورانی چووینەوە بۆ ماڵی فەقیر کە کۆمەڵێک پیرەمێردی ئێزیدی لەوێ دانیشتبوون و تاوێک لە خزمەتیدا ماینەوە و چەند فەرمایشتێکی ئاینی بۆ باس کردین لەبارەی لالش و دروستبوونی گەردوون و دنیاوە:
“لە پێش سەدان هەزار ساڵدا نە ئەرز هەبوو نە ئاسمان، بەڵکو تەنها لالش هەبوو، دنیا و گەردوون تەنها بریتیبوو لە هەڵم و هاڵاوێک و هیچیتر. لە کانیا سپیی لالشەوە ئاو بەرز دەبووەوە و دوڕێکی (گەوهەرێکی) تێدابوو، بوو بە دوو کەرتەوە و مەلەک تاووسی لێ هاتەدەرەوە و ئەوجا دنیا مەیی و ئەرز و ئاسمان لێکجیابوونەوە”.
دواجار فەقیر زۆر خوڵکی کردین کە بۆ نانی نیوەڕۆ لای بمێنینەوە و ئێمەش زۆرمان پۆزش بۆ هێنانەوە و بەڵێنمان دایە کە لە دەرفەتێکی تردا بچینەوە خزمەتی. بەمجۆرە بە ڕێز و پیرۆزییەکی زۆرەوە بە بێ ورتە و بەئەسپایی ماڵاواییمان لە لالشی نوورانیی پەرستگەی پیرۆزی ئێزدییان کرد. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 52 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 21-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. شوێنەکان لالش
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 21-03-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-03-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: لالش
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 52 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 12
وێنە و پێناس
بازاڕی گەڵاڵە لە ساڵی 1973دا
ژیاننامە
ئیرەج ڕەحمانپوور
کورتەباس
کفری .. دەروازەی ژێرتاقەکە نۆژەن دەکرێتەوە
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
پەرتووکخانە
سروەی نیشتیمان
ژیاننامە
هاوێز کامەران سەنگاوی
کورتەباس
ڕەزا سانی هەورامان.. یەکێک لە سەرکردە لێهاتووەکانی مێژووی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
سەدام حسێن و پاسەوانەکانی لەگەڵ کوڕە کوردێک بەناوی کەریم محەمەد لە قەڵای شێروانە لە شارۆچکەی کەلار لە ساڵی 1989دا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
هاوسەر عەزیز ئۆمەر
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
وێنە و پێناس
هۆمەر دزەیی لە کاتی گۆرانی وتندا
ژیاننامە
هەندرێن ساڵح محەمەد ئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
شاری سوور
وێنە و پێناس
خاتوو تەڵای سەلیم خانی بانە هاوسەری شێخ لەتیفی حەفید و خاتوو شنۆی شێخ لەتیفی حەفید و ئەحمەدی سەلیم خانی بانە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
ژیاننامە
ئیمان بارزان
ژیاننامە
داناس ئاراس
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
کورتەباس
کوردەکانی هەرێمی کرمان
کورتەباس
فەرمانی تۆمارکردنی میراتی جیهانیی پایتەختی میدییەکان لە لایەن یونسکۆوە دەرچوو
ژیاننامە
ئاگری بەرزنجی
وێنە و پێناس
هاووڵاتییانی گوندی گرتکی شارەدێی سمیلانی شارۆچکەی چۆمان لە ساڵی 1972دا
پەرتووکخانە
یەکەم بەردی سەنگەر
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
کورتەباس
مایەوە سەر ئەوە ئایا لافاوی سلێمانی بۆچی لە سولەیمانی ڕوویدا؟
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
14-12-2019
بەناز جۆڵا
ڕەسوڵ ڕەشید دۆست
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 29-04-2025
  • 30-04-2025
  • 01-05-2025
  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
  • 11-05-2025
  • 12-05-2025
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
01-05-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی و موڕتەزا حەدیسی و عەلی علیان سامەڕائی
30-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
30-04-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
شەمسەخانی قالانی خانمێکی خانەدانی گەڕەکی سابوونکەران
30-04-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
داناس ئاراس
27-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین
26-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
26-04-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
26-04-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
کێخوای گوندی ڕۆستێ و کۆمەڵێک فەرماندە و کادیری پارتی
26-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
مام عیزەت بەگی سڵێمان بەگ و کوڕەکانی لە ساڵی 1978
26-04-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  551,345
وێنە
  117,421
پەرتووک PDF
  21,269
فایلی پەیوەندیدار
  113,157
ڤیدیۆ
  1,976
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,977
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,861
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,910
عربي - Arabic 
36,570
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
24,016
فارسی - Farsi 
12,984
English - English 
8,134
Türkçe - Turkish 
3,741
Deutsch - German 
1,905
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,206
ژیاننامە 
27,363
پەرتووکخانە 
26,500
کورتەباس 
20,612
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,399
شوێنەکان 
14,518
پەند 
13,748
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,969
هۆنراوە 
10,586
بەڵگەنامەکان 
8,579
وێنە و پێناس 
8,320
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,874
ڤیدیۆ 
1,856
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,514
فەرمانگەکان  
1,123
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
835
کارە هونەرییەکان 
780
گیانلەبەرانی کوردستان 
659
شوێنەوار و کۆنینە 
655
ئیدیۆم 
458
پۆلێننەکراو 
403
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
403
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
216
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
191
نەریت 
160
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
95
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
54
بەرهەمە کوردستانییەکان 
43
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,412
MP4 
3,205
IMG 
216,443
∑   تێکڕا 
253,612
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 12
وێنە و پێناس
بازاڕی گەڵاڵە لە ساڵی 1973دا
ژیاننامە
ئیرەج ڕەحمانپوور
کورتەباس
کفری .. دەروازەی ژێرتاقەکە نۆژەن دەکرێتەوە
پەرتووکخانە
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
پەرتووکخانە
سروەی نیشتیمان
ژیاننامە
هاوێز کامەران سەنگاوی
کورتەباس
ڕەزا سانی هەورامان.. یەکێک لە سەرکردە لێهاتووەکانی مێژووی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
سەدام حسێن و پاسەوانەکانی لەگەڵ کوڕە کوردێک بەناوی کەریم محەمەد لە قەڵای شێروانە لە شارۆچکەی کەلار لە ساڵی 1989دا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
هاوسەر عەزیز ئۆمەر
ژیاننامە
کیژان خەسرەو
وێنە و پێناس
هۆمەر دزەیی لە کاتی گۆرانی وتندا
ژیاننامە
هەندرێن ساڵح محەمەد ئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
شاری سوور
وێنە و پێناس
خاتوو تەڵای سەلیم خانی بانە هاوسەری شێخ لەتیفی حەفید و خاتوو شنۆی شێخ لەتیفی حەفید و ئەحمەدی سەلیم خانی بانە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
پەرتووکخانە
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
ژیاننامە
ئیمان بارزان
ژیاننامە
داناس ئاراس
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
ژیاننامە
سۆلین جیان زاخۆیی
کورتەباس
کوردەکانی هەرێمی کرمان
کورتەباس
فەرمانی تۆمارکردنی میراتی جیهانیی پایتەختی میدییەکان لە لایەن یونسکۆوە دەرچوو
ژیاننامە
ئاگری بەرزنجی
وێنە و پێناس
هاووڵاتییانی گوندی گرتکی شارەدێی سمیلانی شارۆچکەی چۆمان لە ساڵی 1972دا
پەرتووکخانە
یەکەم بەردی سەنگەر
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
کورتەباس
مایەوە سەر ئەوە ئایا لافاوی سلێمانی بۆچی لە سولەیمانی ڕوویدا؟
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
فاتمە کەیفەدین

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.421 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە