هەریدەیە ناو زێی پیسی دەکا
لە وڵاتی کوردان زێ: ڕووبارێکی گەورەی پڕ ئاوی بەچەم و هاژە و خورت لە کاتژمێرێکدا بەهەزار مەتر سێجا ئاوی پێدا دەڕوات، بۆیە ئاوێکی پاک و خاوێنە و بەدەستشۆر و خۆ لەبەرشووشتن پیس نابێت، وەکوو ئیدیۆم بەکارهاتووە بۆ کەسێکی هەناو ڕەش و ناخ بۆگەنی و جەستە چڵکن کە بەهیچ کڵۆجێک خاوێن نەبێتەوە و هەر لەسەر هەناو ڕەشی خۆی بەردەوام بێت لە سنووری #هەولێر#ێ بەتەوسەوە پێی دەوترێت: هەریدەیە ناو زێی پیسی دەکا. [1]