شیوی شل بووە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ لە موڵکییە و شەمامک و قەراج و کەندێناوە و دزەییاتی و بناری دێدەوان و بەستی شەرغە و دەشتی کۆیه، ئەگەر ئاغایەک یان پاشایەک یان کێخوایەک دیوەخانەکەی کورتی بهێنێت و نان و شیووی خراپ بداتە پاسەوان و نۆبەتدار و سەپان و جۆتیار و جۆوان و ڕەنجبەر (ڕەعیەت) و میوانان، یان قرچۆکی و ڕژدی و دەستقووچانی پێوە دیار بێت و بیکاتە فشە و خۆی لێ بداتە خەتی گێلی ئەوا لە سنووری #هەولێر#ێ بەتەوسەوە دەیانووت: فڵانە کەس شیووی شل بووە. [1]