وتی وتی سەر تەندوورە
ئەو ئیدیۆمە وەکوو: قال و قیلی عەرەبییە، لە کۆندا بەشێکی زۆر لە لادێکانی کوردستان نان و کولێرەیان بە تەنوور-تەندوور دەکرد، تەندوور لە گڵ درووستکراوە و بە بەرزی تەندوورەکە دەوری پڕ دەکرایەوە، بە دەوروبەری تەندوورەکە لە سەرەوە دەوترا: سەر تەندوور، کە کەیبانووەکان لەولا لەولای لەسەری دادەنیشتن و کولێرە و نانی تەندوورییان دەکرد و بەتەندوورەکەیانەوە دادەکرد، ئینجا هەر یەکە و بابەتێکی ڕۆژی دەگێڕایەوە و قسەوقسەڵۆکی لێ درووست دەبوو هەموو ئاوایی دەتەنییەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ قسەقسەڵۆکی بێ بنەما و بێ سەرچاوەی ڕاست و درووست لە سنووری شاری #کەرکووک# و #سلێمانی# دەوترێت: وتی وتی سەرتەندوورە. [1]