ئەمڕۆ یەکشەممە #23-02-2025# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، پێشوازیی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی بەڕێزی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.
لاى خۆیەوە، بەڕێز باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو. [1]