#یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی هەڵدەستێ بە ئەنجامی یارییەکانی جامی کوردستان بۆ یانەکانی کوردستان، دوای ئەنجامدانی چەندین یاریش لەنێوان یانە بەشداربووەکان هەردوو یانەی هەندرێنی شاری #هەولێر# و #ئاکرێ# پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان گەیشتنە یاری کۆتایی جامەکە، بڕیارە سبەی دووشەممە لە ڕێکەوتی #04-05-2024# کاتژمێر 5ی ئێوارە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی #یانەی وەرزشی زاخۆ# هەردوو یانە ڕووبەڕووی یەکتری ببەنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردووە هەر چەندە لە هەفتەی ڕابردوو هەردوو یانە دوو یاری قورسیان ئەنجامدا و لە بەرانبەر یانەکانی سەیدسادق و زاخۆ و ئەو کات توانیویانە بگەنە فیناڵی جامی کوردستان، #یانەی وەرزشی هەندرێن# دەیەوێت لەم یارییە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەم وەرزە نەیتوانی پلەکانی پێشەوە دەستەبەر بکات، بەڵام بە نوێنەرایەتی پایتەختی کوردستان ئەم یارییە ئەنجام دەدات و یاریزانەکانی لەوپەڕی ئامادەباشیدان و دەیانەوێت مێژووییەکی نوێ لە جامی کوردستان بنووسنەوە و جامەکەش بگەڕێنەوە پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە بەرانبەریشدا #یانەی وەرزشی ئاکرێ# پاڵەوانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ یارییەکەی سبەی بە ورەیەکی بەرزەوە هاتۆتە زاخۆ بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی گەورە بەدەست بهێنێت و نازناوی جامی کوردستانیش بخاتە پاڵ نازناوی خولی نایاب، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئاکرێ بە شێوەیەکی باش ئامادەکارییان کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی شایستەن.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 496 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!