#کازیوە شاهۆ ئەمین# یاریزانی کاراتێی #یانەی وەرزشی خورماڵ#.
یانەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید هەموو کات گرنگی زۆر بە یارییە جۆراوجۆرەکانی وەرزشیی ئافرەتان دەدەن، یانەی وەرزشی خورماڵیش لە دەڤەری هەورامان یەکێک لەو یانانەی کە گرینگی زۆر بە یاری جەنگییەکان دەدات ، لە شارەدێی خورماڵیش گرینگی زۆر بە وەرزشی ئافرەتان دەدرێت، چەندین کچە یاریزانی بەتوانا هەیە لە یارییە جۆراوجۆرەکان، کچە یاریزانانی ئەم دەڤەرە دەیانەوێت لە ڕێگەی وەرزشەوە زیاتر ئاستی خۆیان بەرەو پێش ببەن، لە یاری کاراتێ شارەکە خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی ئاستبەرزە، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش کە چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێ دەکرێت لە داهاتوو کازیوە شاهۆیە ، ناوبراو وەکوو یاریزان تەنیا یاری لە فێرگەی کاراتێی یانەی وەرزشی خورماڵ کردووە، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 1999ی شارەدێی خورماڵە و دەرچووی #زانکۆی سلێمانی#یە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!