دوای ئەنجامدانی 30 گەڕ لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ وەرزی (2023-2024) بە بەشداری 16 یانەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی #یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان# یارییەکانیان لە یاریگا جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی نوێ تاکوو دواین هەفتەی خولەکە کێبڕکێ و ململانێ بەهێز هەبوو لەنێوان یانەکانی پێشەوە، #یانەی وەرزشی ئاکرێ# بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا توانی نازناوی خولەکە لە دواین هەفتەی خولەکە یەکلای بکاتەوە کاتێک بە بێ گۆڵ لەگەڵ #یانەی وەرزشی چوارقوڕنە# یەکسان بوو و توانی نازناوەکە بۆ خۆی یەکلای بکاتەوە و جامەکەش بۆ یەکەمجار بباتەوە ئاکرێ پایتەختی نەورۆز، یانەکە بە پێکهاتەیەکی بەهێز و لەسەر دەستی (هەژار سابیر)ی ڕاهێنەری لاو و کۆمەڵێک یاریزانی پیشەگەری شەڕی یانەکانی تری کرد، ئاکرێ لە کۆی ئەنجامدانی 30 یاری توانی 50خاڵ کۆبکاتەوە، لە 13 یاری براوە بووە و 11 یاریش یەکسان بووە و 6 یاری دووچاری شکست بووە، 32 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵیشی لێکراوە، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر# پلەی دووەمی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی 49خاڵ و #یانەی وەرزشی شێروانە#ش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی 48خاڵ، هەرچی یانەکانی ڕانیە و سیروانی نوێش بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان بەدەست هێنا، یانەی سۆرانیش بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ دابەزییە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و یانەی دهۆکیش بە جیاوازی گۆڵ و بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، برایەتی و ئارارات و شەقڵاوە 36خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ مانەوەی خۆیان لە خولی پلە نایاب مسۆگەر کرد. ئەم وەرزە تاکوو کۆتا هەفتە پاڵەوانی خولەکە دیار نەبوو، دواین هەفتەش گەڕێکی پڕ ڕکابەری و بەهێز بوو بۆ مانەوەی یانەکان و دیاری کردنی چارەنووسی پاڵەوانی خولەکە، هەریەک لە یاریزانان (دانا کامەران) بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و (یادگار ئیبراهیم) لە #یانەی وەرزشی سەیدسادق# بە تۆمارکردنی 18گۆڵ بوونە گۆڵکاری خولەکە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 387 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!