ئەستێرە کوردەکانی شارەکانی کوردستان بوونەتە جێگای سەرەنجی بەشێکی زۆری یانەکانی دەرەوەی هەرێم و چاوەکانیان لە سەرە، #ئاسۆ ڕۆستەم# هێرشبەری پێشووی #یانەی وەرزشی هەولێر# کە ئەم وەرزە لە یانەی شورتەوە پەیوەندی بە یانەی #هەولێر# کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانی ئاستی وەکوو پێویست پێشکەش بکات بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەکە دا، پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ئاسۆ بە فەرمی پەیوەندی بە (یانەی ئیستقلال خوزستانی ئێرانی) کرد بۆ ئەوەی لە خولی پیشەگەرەکانی ئێرانی بتوانێ ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە ئێرانییەکە پێشکەش بکات، لەم بارەشەوە ئاسۆ ڕۆستەم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: من ئەم وەرزە پەیوەندیم بە یانەی ئیستقلال خوزستانی ئێران کردووە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ ئەم یانەیە خولێکی تری نێودەوڵەتی تاقی بکەمەوە، لە خولی پیشگەرانی ئێرانی زۆر ئاسوودەم و دەمەوێ ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەم پێشکەش بکەم و بتوانم یارمەتییان بدەم لە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەدا، خولی ئێرانی خولێکی بەهێزە و چەندین یانەی بەهێز تێدا کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، تاکوو ئێستا دوو گۆڵم تۆمارکردووە و هەوڵیش دەدەم بتوانم یاری بۆ یاری ئاستم بەرەوو پێش ببەم و بتوانم گۆڵی زیاتر بۆ یانەکەم تۆماربکەم، ئەوەی لە توانامدا بێت بۆ یانەکە پێشکەشی دەکەم بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، هیچ کێشە و گرفتێکیشم نییە و ڕۆژانە یەکە مەشقیەکان ئەنجام دەدەم.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 409 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!