سارا عەبدوڵڵا یاریزانی تۆپی باسکەی یانەی زانکۆی سەڵاحەدین.
تاکوو ئێستا لە شاری #هەولێر# وەکوو پێویست گرنگی بە تۆپی باسکەی کچان نەدراوە لەلایەن یانەکانەوە، ئەوەی هەشە تەنیا چەند یانەیەکین کە گرنگی بە یاری تۆپی باسکەی کچان دەدەن، تیپەکانیش تەنیا بۆ خول و پاڵەوانیتییەکان ئامادە دەکرێن، بەڵام ژمارەیەک لە یاریزانان کە قوتابی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشین و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان بتوانن یارییەکانی تری وەرزشی زیندوو بکەنەوە و مەشقی بەردەوام دەکەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان، یانەی #زانکۆی سەڵاحەدین# بەردەوام گرنگی بە وەرزشی کچان دەدات لە شاری هەولێر و بەشداری چالاکییە وەرزشییەکان دەکات، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش #سارا عەبدوڵڵا محەمەدئەمین#ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2000ی پارێزگای هەولێرە و قوتابی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، جگە لە یاری باسکە لە خولی ئێراق یاری تۆپی پێی بۆ چەندین یانە یاری کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 92 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!