بە کوردی: کڕەماری کوردستان، ماری چیا
ناو بە ئینگلیزی و زانستی: (Kurdistan Viper)
ئەم مارە ژەهردارە جۆرێکە لە مارەکانی (Viper).
ئەم جۆرە تایبەتە بە کوردستان و مەترسیدارترین ماری کوردستانە.
ژەهری کڕەمار تێکەڵەی چەند ژەهرێکە و ئاڵۆزە. زەهری کڕەمار خانەکانی خوێن ئەشکێنێت و ئەندامەکانی لەش ئەتوێنێتەوە و دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوەکی و مردن ئەگەر زوو دژەژەهر بەکار نەهێندرێت.
ددانی ئەم جۆرە مارانە چەماونەتەوە بۆ ناوەوەی دەمی مارەکە وەک قولاب، و دوو ڕیزی ددانی بچوکی هەیە کە وا دەکەن نێچیرەکەی نەتوانێت دەربازبێت. [1]