تولەمار
بە ئینگلیزی: (Eirenis coronella)
لە خێزانی کلوبریدە، ئەم جۆرەمارە ژەهراوی نییە و خۆراکی جاڵجاڵۆکە و کرمەکانە واتا سوودبەخشە و لە ناوچەکانی کوردستان زۆرە بەتایبەت گردۆکەکان.
درێژییەکەی دەگاتە (41) سانتیمەتر واتا زۆر درێژ و گەورە نابێت ئەم جۆرە لە زۆر ناوچەکانی #گەرمیان# و کوێستانەکانیش بینراوە و چیای #ئەزمەڕ# و #گۆیژە# و ناوچەکانی #قەرەداغ# و #سەنگاو# و لە#دهۆک# و #هەولێر#یش هەیە.
ڕەنگی بە خاڵی ڕەش و قاوەیی و کایی و لیمۆیی و ژێر سکی زەرد و کەمێ سپییە. هێلکە دەکات، ئەم جۆرە مارە هیچ زیانێکی نییە، بگرە سوودبەخشه. [1]