ناونیشانی پەرتووک: ڕاپەڕینی 1991ز. چیمان کرد..چی بکەین
ناوی نووسەر:
غەفوور مەخمووریغەفوور مەخمووری
شوێنی چاپ:
هەولێرهەولێر -کوردستان
چاپخانە: ماردین
ساڵی چاپ: 2025ز.
ژمارەی چاپ: چاپى یەکەم
ئەو ڕووداوانەى ڕوو دەدەن و گۆڕانکارى مەزن لەسەر ژیانى کۆمەڵگە و داهاتووى وڵات درووستدەکەن پێویستیان بە خوێندنەوە و لێوردبوونەوە و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن هەیە، ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى 1991ى گەلى کوردستان؛ یەکێکە لەو ڕووداوە مەزنانەى کە گەلى کوردستان درووستکارى بووە و، خاڵى وەرچەرخان بووە لە خەبات و دیرۆکى گەلى کوردستان و، گۆڕانکارییەکى مەزنى کردووەتە سەر ژیانى کۆمەڵگەى کوردستان، خوێندنەوە و سەرنجدان لەو ڕووداوە نەتەوەیى و نیشتمانییە گەلکردەیەى کوردستان، پێویستییەکى گرنگە، لێرەدا هەوڵمداوە چەند وردە سەرنجێک لەسەر ڕاپەڕینى (05 - 03 -1991)ى گەلى کوردستان و دەرفەتە لەدەستچووەکان و کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان و چارەسەرییەکان و سیاسەتى دەسەڵاتدارانى ئێراق لە دژى گەلى کوردستان بخەمەڕوو.
لە ساڵیادى ڕاپەڕینى ئەمساڵدا (2025) ، کە سى و چوار ساڵ بەسەر ڕاپەڕیندا تێدەپەڕێت هەوڵمداوە سەرنج و ڕوانینى خۆم بخەمەڕوو، لە هەمان کاتدا دواى خوێندنەوەم بۆ قەیران و گرفت و کێشەکانى باشوورى کوردستان چەند چارەسەرییەکم خسووەتەڕوو.
هەوڵمداوە لە ڕوانگەیەکى کوردانە بۆ ڕاپەڕین بڕوانم و، پەنجە بخەمە سەر برینەکان و دەرمانى تیمارى برینەکانیش بخەمەڕوو، بێگومان ڕوانین بۆ کێشەکان بە چاوێکى ڕەخنەگرانە لە چارەسەرى نزیکمان دەکاتەوە، لەبەر ئەوەى ڕەخنە میکانیزمى پێشکەوتنى هەر کۆمەڵگە و دەزگا و دامەزراوەیەکە و، لە ڕێگەى ڕەخنەوە دەتوانین کێشە و گرفتەکان بدۆزینەوە، کە کێشە و گرفتەکانمان دۆزییەوە، بە دواى چارەسەردا دەگەڕێین، بەمەش دەتوانین کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکەین و کۆمەڵگەیەکى مۆدێرن و تەندرووست بنیاتبنێین، هیوادارم توانیبێتم بەو کارەم خزمەتێکى بچوکى دۆزى ڕەواى گەلى کوردستانم کردبێت.
[1]