ئەمڕۆ #16-02-2025#، د.#موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشوازیکرد لە هەریەک لە هونەرمەند (موحسین تاهیرزادە) هونەرمەندی دەفژەنی بەناوبانگی ئێران و جیهان و (#مەحمود شێرزاد#) سەرۆکی ماڵی یۆگای هەناسە.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی کارە هونەرییە جیهانییەکانی تاهیرزادە کرا، کە تا ئێستا 2025 سێ جار لەسەر ئاستی جیهان لە هونەری دەفژەنین پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و هەروەها خاوەنی دکتۆرایەکی فەخرییە لە بواری میوزیک. پاشان باس لە هەماهەنگی نێوان ڕۆشنبیری سلێمانی و هونەرمەندی ناوبراو کرا، تا لە بەهاری ئەمساڵ 2025 کۆنسێرتێکی گەورە و جیهانیی لە شاری #سلێمانی# ساز بدات، بۆ ئەم کارەش بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری، ئامادەیی هاوکاریی تەواوی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو پێشکەشکردنی هونەرێکی بەرز لە پایتەختی ڕۆشنبیری. [1]