تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ڕواندز# هەر چەندە ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی وەکوو پێویست نییە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت لە یارییەکانی داهاتوو ئەنجامەکانی ڕاست بکاتەوە.
یانەی ڕواندز لە دەستپێکی خولەکە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە هاتبووە نێو کێبڕکێیەکانی خولەکە، سەرەڕای گۆڕینی دوو ڕاهێنەر بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی تیپەکە بەرەو باشتر ببەن، یانەی ڕواندز لە کۆی ئەنجامدانی دە یاری لە خولەکە تەنیا خاوەنی سێ خاڵە و هەشت یاری دۆڕاندوە، کارگێڕیی یانەکە زیاتر لە دە یاریزانی تازەی گواستۆتەوە ڕیزی یانەکەی بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو یانەکە بتوانێ ئەنجامی تیپەکە ڕاست بکرێتەوە و تیپەکە ببەنە قۆناغێکی باشتر و ئەنجامەکانیان باشتر بێت، هەر چی نەبێت ئەم وەرزە بتوانن لە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بمێننەوە، کە ئێستا 2025 یانەکە لە دواین پلەکانی پشتەوەی ڕیزبەندی یانەکان دێت و زیاتر لە شەش یاری ماوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامەکان باشتر بکەن و کێبڕکێ لەسەر مانەوەیان بکەن لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان. کارگێڕیی یانەکەش هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لەم یارییانەی تیپەکە ماویانە بتوانن پارێزگاری لە ئەنجامی باش بکەن بۆ تیپەکە بتوانن بە هەر نرخێک بێت سەرکەوتن بکەنە دیاری هاندەرانیان و لە خولەکە مانەوەی خۆیان مسۆگەر بکەن.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 182 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!