ناونیشانی بابەت: کورتە مێژووييەکى دەوڵەتى سعووديە و هەڵوێستەکانى لە شەڕى غەزە
ناوی نووسەر:
ژیلوان هەڵەيدنیژیلوان هەڵەيدنی
“پێشەکى“
فەمانڕەوايى و دەسەڵاتى سعوودييەکان (ئال سعوود)، لە مێژووى نيشتمانى عەرەبى و حيجازو سعووديەى ئەمڕۆدا، دەگەڕێتەوە بۆ ميرنشينى درعيە کە “محەمەدى کوڕى سعوود”له ساڵى
1744 ز دروستيکرد، تاوەکوو هێرشە سەربازيەکەى “ئيبراهيم پاشاى ميسرى” له ساڵى 1818ز کرديە سەر ميرنشينەکە بەردەوام بوو، ئەم قۆناغە لە مێژووى سعووديەدا بە (دەوڵەتى سعووديەى يەکەم) نێوزەند دەکرێ، پاش ماوەيەک “ترکى کوڕى عەبدولڵاى کوڕى محەمەد” پايتەختى ميرنشينەکەى له نەجدەوە گواستەوە بۆ (ڕياز)، ئەم ماوەيەى حوکمى بنەماڵەى ئال سعوود بەردەوام بوو، تا ئەوکاتەى “ميرانى حائيل” له ساڵى 1891دا دەستيان بەسەر ميرنشينەکەدا گرت، ئەم ماوەيەش لە مێژووى سعووديە بە (دەوڵەتى سعووديەى دووەم )نێو زەند دەکرێ.
پاش ماوەيەک “عەبدولعەزيزى کوڕى سعوود”ى لاو له ساڵى
1902 ميرنشينەکەى لە ئال ڕەشيد سەندەوه و دەستى بەسەر تەواوى نەجدا لە ساڵى 1921دا گرت، دواتر بەسەر هاشمييەکانى حيجازيشدا سەرکەوت و له ساڵى
1926 بەتەنيا حوکمڕانى مەملەکەتى حيجازى کرد، کە ناوچەکانى ژێر دەستى نێوزەند دەکران بە (مەملەکەتى حيجاز و نەجد)، ئەم ناوە مايەوە تاوەکوو “عەبدولعەزيز”توانى دەست بەسەر هەموو ناوچەکانى دەوروبەريدا بگرێت و له ساڵى 1932ناوينا مەملەکەتى عەرەبى سعوودى. لە ڕووى ئایينيشەوە، دەسەڵاتى ئيبن سعوود، يەکێک له و کارە گرنگانەى له مێژووى خۆياندا کرديان، ڕيککەوتن بوو لەگەڵ دەسەڵاتى سەلەفيەکان “محەمەدى کوڕى عەبدولوەهاب1703-1791″، تاوەکوو گرفتى دينيان بۆ پێش نەيەت و ببنە پشتيوان و هاوکارى ئال سعوود، بەجۆرێک دەسەڵاتى ئايينيان بۆ “محەمەدى کوڕى عەبدولوەهاب” و دواتريش شوێنکەوتووانى جێهێشت و، ئەوانيش دەسەڵاتى سياسى و دونياييان بۆ ئال سعوود بەجێهێشت، هەربۆيە تاوەکوو هەنووکەش لە سعووديە ئه و دوو بنەمايە ڕێکن و هيچ گرفتێکيان نييە، هەموو فتواکانى زانايانى ئايينى سەلەفى لە خزمەتى دەسەڵاتى بنەماڵەکەدايه، بەگشتى سعووديە ئێستا لە (13) ناوچەى کارگێڕى پێکدێت و ئەوانيش دابەشکراون بە چەند پارێزگايەکەوە، سعووديە ئەندامى ئەم ڕێکخراوە جيهانى و هەرێميانەيه ( مجلس التعاون لدول الخليج العربية/ ئەنجوومەنى هاوکارى دەوڵەتانى کەنداو، کۆمکارى دەوڵەتانى عەرەبى والأمم المتحدة وحرکة عدم الانحياز ورابطة العالم الإسلامي ومنظمة التعاون الإسلامي ومجموعة العشرين وصندوق النقد الدولي ومنظمة التجارة العالمية ومنظمة الدول المصدرة للنفط (ئۆپيک)، سعووديە دووەمين ئيحتياتى نەوتى هەيە لە جيهاندا، شەشەميشە لە غازى سرووشتى،90% ناردەنى بريتييە لەنەوت.
سعووديە له ئاستى جيهانى ئيسلاميدا بەنيسبەت موسوڵمانانەوە گرينگە، چونکە هەردوو شوێنى پيرۆزى (مەککه و مەدينە)کە ڕووگاو شوێنى پيرۆزى موسوڵمانانە لەوێيە، لەڕووى سيستەمى سياسيەوە؛ پادشايەتى ڕەهايە (الملکيە المطلقە)، کە هەر خۆشى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزيرانە، جێنشينەکەى “موحەمەد بن سەلمانە”و جێگرى خۆى و ئەنجومەنى وەزيرانيشە، پارەکەى؛ ڕياڵى سعووديە. ئەوەى لەم چەند ساڵەى دوايدا سعووديەى هێنايە سەر شانۆى ڕووداوە سياسيەکان، دوو ڕوودواى زۆر گرينگ بوون، ئەوانيش:-
يەکەم:- شەڕى دژى حووسييەکانى يەمەن، کە سعووديە خۆى سەرۆکى ئه و هاوپەيمانيەتيیه بوو، کە دژى حووسيەکان پێکهاتبوو.
دووەم:- ڕووداوى لادان و دوور خستنەوەى چەند شازادە و وەزيرى پێشوو لە پۆستەکانيان، لەوانە؛ وەزيرى (دارايى)، هەروەها تۆمەتى گەندەڵى بۆ گەورە سەرمايەدارى سعوودى و جيهانى “وەليد بن تەڵال”، ڕووداوى تيرۆکردنى “جەمال خاشقچى”.
دەسەڵاتى ئيبن سعوود لەنێوان دوو ڕێگەدابوو، ئەبوو چاکسازى بکا ئەمەش ديارە بەهۆى هۆشداريەکانى ئەمريکا بوو، چونکە دەسەڵاتى سعووديە لەنێو خۆدا بەتەواوى گەندەڵى پەرەى سەندبووو لاوازى کرد بوو، بەتايبەت لەم ساڵانەى دوايدا؛ کە ململانێى نێوان ئامۆزا و براکان لەسەر سەڵتەنەت گەيشتبوە لووتکە، دوورخستنەوەى شازادەى يەکەم لە نيوەى يەکەمى(2017) ئەم بڕيارانەش ئەمەى سەلماند.
“پەيوەنديیەکانى لە سەر ئاستى هەرێمى و جيهان”
سعوديە ڕووبەڕووى دوو ئاڵنگارى (تەحەدا)ى گەورە بۆتەوە، يەکەم، حوسيیەکان لەباشوور. دووەم، له سەر ئاستى جيهانى، سعووديە خەريک بوو، وەک دەوڵەتێکى تۆتاليتارى ئايينى و پاشايەتى موتڵەقى خنکێنەرى ئازادييەکان وێنا دەکرا، هەربۆيە دەبينين سعووديە ئه و هۆشداريانەى بەهەند وەرگرتووە، باشترين بەڵگە ئەوەيە کە بڕيارى شوفێریکردنى ئافرەت و کرانەوەيەکى ئازادى ڕۆژنامەگەرى لە(2017) کەوتنە بوارى جێبەجێکردنەوە، هەروەها بڕياى دوورخستنەوەى کەسە تێوەگلاوەکان لەگەندەڵى دارايى. سعووديە لەدواى شەڕى غەززە و ئه و ڕووداوانەى لەم دواييەدا ڕووياندا؛ ئه و ڕۆڵە بەرچاوەى نەگێڕا، که له مێژووى ناوچەکە و لە ململانێى نێوان ئيسرائيل و فەلەستينييەکاندا هەيبوو، ئەمەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە بوو، کە دەتوانين بڵێين گرينگترينيان ئەمانە بوون:-
يەکەم:- سعووديە نەيدەويست وا خۆى دەربخات کە دۆستى ئيسرائيلە لە لاى جيهانى عەرەبى و ئيسلاميى، بەتايبەتى کە چەند مانگێک پێش شەڕەکە خەريکى گفتوگۆو لێکتێگەيشتنى سياسى و ئابووريى بوو لەگەڵ ئيسرائيل دا، تاڕادەيەک جگەلە سەرکۆنەکردنى شەڕو ئاڵۆزى و کوشتنى خەڵکى مەدەنى هەڵوێستێکى تووند و ڕاديکاڵى بەرانبەر شەڕەکە نەبووە، جگه له و چەند کاروانە هاوکارييە خێرخوازييەى بۆ ئاوارە فەلەستينييەکانى نارد.
دووەم:- سعووديە وەک دەوڵەتێکى ئيسلامى وعەرەبى ماوەى ساڵێک زياترە لەگفتوگۆو ئاسايى کردنەوەى پەيوەندييەکانيدايە لەگەڵ کۆمارى ئيسلاميى ئێران، بەتايبەت دواى کردنەوەى نوێنەرايەتى و کۆنسوڵگەرى لەتاران و ئه و نێوندگيرييەى کە وڵاتى چين بۆ ئاسايى کردنەوەى پەيوەندييەکانى نێوان ئه و دەوڵەتە سوونى و شيعييە گێڕايى، ئەمە کاريگەرييەکى دوولايەنەى هەبوو، لە لايەک بەهۆى پەيوەندييە خراپەکانى نێوان ئەمريکا و ئيسرائيل لەگەڵ ئێران، کە سعووديە بەدۆستى ستراتيژى ئەمريکا و پارێزەرەى بەرژەوەندييەکانى ئەمريکا لەناوچەکە دادەنرێت، ئەمريکاش بە پارێزەرى ئەمنييەت و ئاساييشى ئه و وڵاتە دادەنرێت، نەيدەويست ئەمە کاربکاتە سەر ڕێڕەوى ئه و پەيوەندييە و ئەمريکا و ئيسرائيل لێى دڕدۆنگ ببن، لەلايەکى تريشەوە چەند ساڵێکە ئێران لەڕێگەى هەڵگرانى ئايينزاى شيعە و دۆستەکانييەوە دۆخێکى ئەمنى خراپييان بۆ سعووديە خوڵقاندبوو، هێشتا پەيوەندييەکان نەگەيشتۆتە ڕادەى متمانەى تەواو، کە لەهەموو بوارێکدا پشت بەيەکتر ببەستن، هەربۆيە سعووديە نەيدەويست بەهاوکارى و پشتيوانى ڕاستەوخۆى حەماس و ئێران ئەم هاوکێشەيەى چەندين ساڵە کارى بۆدەکات تێک بچێت و بەرژەوەندييە سياسى و ئەمنييەکانى بەهۆيەوە بکەونە مەترسييەوە، بۆيە لەسەرەتاى شەڕەکەوە هەڵوێستێکى ميانڕەوانە و تاڕادەيەکيش لاوازى هەبوو.
سێيەم:- وڵاتى سعووديە لەدواى بەهارى عەرەبى وئه و گۆڕانکارييانەى لە نيشتمانى عەرەبيدا هاتنەئاراوە، هەڵوێستێکى خۆپارێزى بۆ دروستکردووە، لەهەر شەڕ و کێشەيەکى سياسى و سەربازى که دێتە ئاراوە، بەبێ پرسى دۆستە خۆرئاواييەکانى هيچ هەنگاوێک ناهاوێت، بەتايبەت وەکوو باسکرا لەناوخۆشيدا جۆرێک لە ئاڵوگۆڕى سياسى و گرفتى بنەماڵەيى هاتبووە ئاراوە، ترسى تێکچوونى ئاساييشى ناوخۆ وڕاگرتنى هاوسەنگى سياسى لەنێوان دۆستەکانى ئەمڕۆونەيارەکانى دوێنێ، هەنگاوەکانى بۆ هەر هەڵوێستێک سنووردار کردووە.
چوارەم:- سعووديەش وەک زۆربەى وڵاتانى عەرەبى و تاڕادەيەکيش ئيسلامى لەگەڵ ئاشتى و دوورکەوتنەوە لەشەڕو گرژيى و پێکدادانى سەربازين لەگەڵ دەوڵەتى ئيسرائيل (هەرچەندە لەسەرەتاوە لە زۆربەى وڵاتانى ئيسلامى خۆپيشاندان بۆ پشتگيرى فەلەستينييەکان کرا، بەڵام ئەوە لەسەر ئاستى ميللەت و خوارەوەى کۆمەڵگابوو)، پێيان وايە حەماس زێدەڕەوى کردووە لە بردنەسەرى گرژييەکان، زيانمەندى يەکەمى ئەم شەڕانە گەلى فەلەستينە، بەشێوەيەکى گشتى سعووديە لايەنگرى دەسەڵات و حوکمڕانييەکەى “مەحموود عەباس”ە، هەرچەندە لە ڕێگەى ڕێکخراوە خێرخوازييەکانييەوە لە کەرتى غەزە هاوکارێکى باشى دانيشتووانەکەى کردووە، بەڵام وەکوو ئاماژەى پێکرا ئەوە لەڕووى سياسييەوە نييە و تەنها ڕووييەکى مرۆييانەى هەيە، باشترين بەڵگەش ئەوەيە تاوەکوو ئێستا سعووديە هاوکارى چەک و تەقەمەنى و لايەنى لۆجيستى حەماس و بەرگريکارانى فەلەستينى به ئاشکرا نەکردووە.
پێجەم:- يەکێکى تر لە هۆکارەکانى ئەم مەسەلەيە شەڕى ئۆکراينا و ڕووسيايە، چونکە بۆچوونێک هەيە کەپێى وايە ئەوە ڕووسيايە کە دەيەوێت گرژى و سەرقاڵى لەشوێنى ترى جيهان بۆ ئەمريکا و دۆستەکانى دروست بکات، تەنانەت هەندێک ڕاپۆرت باس لەهاوکارى ماديش بۆ حەماس دەکەن لەڕێگەى ئێران و حزبولڵاوە، هەرچەندە لەسەر ئەم پرسە بەڵگەى يەکلايى کەرەوە نييە، بەڵام بەهۆى ئەم شەڕەوە هەر لايەنگيرى کردنێک لە دژايەتى کردنى ئاشکراى ئيسرائيل و پشتيوانى حەماس و حيزبولڵا، بەلاى سعووديەوە دەچێتە خانەى دژايەتى ئەمريکا و لايەنگيريکردنى ڕووسيايە، بۆيە سعوودييە نايەوێتە بکەوێتە فەلەکى پەيوەندييەکانى ڕووسيا و ئێران و چين، ئينجا بەهەر هۆکارێک بێت.
شەشەم:- وڵاتى سعوودييە بەهۆى بوونى شوێنە پيرۆزەکانى وەکوو مەککه و مەدينەوە، کەساڵانە ملێۆنان موسوڵمان بەمەبەستى بەجێهانى سەردانيکردنى ماڵى خوا و حەجکردنەوە ڕووى تێدەکەن، نايەوێت هيچ هۆکارێک هەبێت بۆ تێکچوونى ئاساييشى ناوخۆى، بەردەوام داواى پاراستنى ئاساييش و دوورکەوتنەوە لەگرژى دەکات، دەتوانين بڵێين ئەمەش تاڕادەيەک کاريگەرى لەسەر پرسێکى ئەوا گرينگ و چارەنووسساز هەيە.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!