دوای ئەوەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستنیشان کردنی
سۆرانسۆران بەئیدارەی سەربەخۆیی لەم ناوەشدا چەندین بەڕێوەبەرایەتی بۆ شارەکە دەمەزرا وەکوو بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و بەڕێوەبەرایەتی لاوان لە ئێستادا
2024 بەشێوەیەکی باش کار لەسەر پرسی وەرزشی دەکرێت لەم دەڤەرە، (گەشە شێرزاد) سەرپەرشتیاری چالاکییە وەرزشییەکانی ڕێکخراوی ڕۆژی وەرزشی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: دوای دامەزراندنی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی ئیدارەی سۆران چەندین چالاکی گرنگمان ئەنجامداوە لەم سنوورە کە بۆ یەکەمجارە لە سنوورەکەمان بەڕێوەبچێت وەکوو درووستکردنی فێرگەی تۆپی پێ و پاڵەوانییەتیی مەلەوانی و لەشجوانی و هێزی لەش و خولی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و پانێڵی وەرزش و خولی فێرگەکان و چەندین خولی تری جۆراوجۆر، بەڵام کێشەمان نەبوونی یاریگایە، چونکە دوو یاریگا لە ئیدارەی سۆران هەیە یەکێکیان تایبەتە بە
یانەی وەرزشی سۆرانیانەی وەرزشی سۆران ئەوەی تریش هیی تیپە میللییەکانە ئەمیش گرفتی هەیە بۆ یاریکردن ناشێت، زیاتر لە هەزار یاریزان لەسەر ئەم یاریگایە مەشق دەکەن، ئێستا
یانەی وەرزشی ئافرەتانی سۆرانیانەی وەرزشی ئافرەتانی سۆران دامەزراوە، بۆیە داوا دەکرێت کۆمەڵگەیەکی وەرزشی درووست بکرێت بۆ ئەوەی وەرزشی ئافرەتان زیاتر بەرەوو پێش بچێت ژێرخانی وەرزشی بۆ شارەکە زۆر پێویستە، بۆیە داواکارین بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای سەروچاوە یان درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی وەرزشی داخراو بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانمان.
[1]