تیپی تۆپی پێی
یانەی وەرزشی زانکۆی جیهانیانەی وەرزشی زانکۆی جیهان ئەم وەرزە بە پێکهاتەیەکی تۆکمە و ستافێکی ڕاهێنەرانی تازە دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، یانەکە لە کۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەریەک لە یانەکانی (مەخمور، سنوور، خەلیفان، بەختیاری، شیلادزێ، شارەزوور، گارە، بەردەڕەش، حاجیاوا) هەوڵی بەدەست هێنانی پلێتێکی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە یەکەکان دەدات، لەم بارەشەوە مامۆستا (زیاد کەریم) بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی وەرزشی زانکۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: بۆ ئەم وەرزە ستافێکی تازەی ڕاهێنەرانمان دەستنیشان کردووە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەی خولی پلە دووەکانی کوردستان، جگە لەوەش تیپەکەمان سەرلەنوێ درووستکردووەتەوە و تیپێکی تەواو گەنجانەیە و پشتمان بە یاریزانانی تازە بەستووە لەم وەرزەدا، جگە لەوەش چوار یاریزانی وەرزی ڕابردوو لە تیپەکەمان ماون لەگەڵ پێکهاتەیەکی گەنج تیپێکی بەهێزمان درووستکردووە بۆ ئەم وەرزە، لەبارەی هێنانی یاریزانی پیشەگەریش وتی بەڵێ ژمارەیەک یاریزانی دەرەوەی هەرێممان هێناوەتە ڕیزی یانەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە تواناکانیان وەربگرین بتوانین ئەمساڵ
2024 ئامانجی گەیشتنەوەمان بە ڕیزی یانە پلەیەکەکان بەدی بهێنین، وتیشی سوپاسی سەرۆکی یانە و سکرتێری یانەکەمان دەکەین کە پاڵپشتی تەواوی تیپەکەمانن و سەرجەم پێداویستییەکانی تیپەکەیان دابین کردووە، ستافی ڕاهێنەرانیش بەردەوامن لە مەشقەکان بۆ ئەوەی بتوانین بەبەهێزییەوە بچینە نێو یارییەکانی وەرزی نوێی خولی پلە دووەکانی کوردستان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 21 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!