ئەمڕۆ #26-02-2025# لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی #زانکۆی سلێمانی# ڕێوڕەسمێک بۆ ماڵاواییکردن لە هونەرمەندی گەورەی کورد، #عەدنان کەریم# ڕێکخرا و چەپکەگوڵی ڕێز و پێزانینی پێ بەخشرا.
#کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی# ڕایگەیاندووە، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ مامۆستا عەدنان کەریم هەیە، هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ دەخوازین، دەستی ماندووبوونی دەگوشین و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو خزمەتەی کە ئەو ماوەیە وەک مامۆستایەک لە کۆلێژمان بەخشی بە خوێندکاران و بەشەکەمان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 432 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!