تاکە فیلمی بەجێماو لە تێکۆشەری ناوداری کورد شەهید
ئەحمەد تۆفیقئەحمەد تۆفیق
خۆشبەختانە لە ئەرشیڤی دەگمەن و مێژوویی ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی کە لە مانگی شەشی ساڵی 1963ی زایینی لەلایەن تەلەڤزیۆنی فەرەنساوە سەبارەت بە پێشمەرگە و شۆڕشی کورد پەخشکراوە، توانرا تاکە فیلمی بەجێماو لە تێکۆشەری کورد شەهید سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی سابڵاغی کە لە باشووری کوردستان بە ناوی ئەحمەد تۆفیق ناسراوە دۆزاوەتەوە، کە لەسەر تاشە بەردێک لەڕاستەوەی دیمەنەکە بە چەکەوە لە خزمەت ڕێبەری تەنەوەیی کورد
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی نەمر دانیشتووە و کەمتر لە خولەکێک ڕوخساری دیاره.
[1]