شوێن: #مەهاباد#
ساڵی گیرانی وێنەکە: سەرەتای پەنجاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: بنەماڵەی موعینی، ڕێزی پشتەوە لە ڕاستەوە: شەهید #سولەیمان موعینی# کە سووڕەیای خوشکی بە باوەشیەوە، میرزا #محەمەد ئەمین موعینی# (وەزیری ناوخۆی کۆماری کوردستان) کە نەویدی کوڕی بە باوەشیەوە.
ڕیزی پێشەوە لە ڕاستەوە: فاتمە خانم، ڕەعنا خانمی دایەگەورەیان، زارا خانم کە شەهید سەعید خانە بە باوەشیەوە، زەڕی خانم و خورشید خانم.
منداڵانی پێشەوە لە ڕاستەوە: شەهید عەبدوڵڵا، ئامین خانم، کاک جەعفەر و پەریزاد خانم.
شایانی ئاماژەیە کە میرزا محەمەدئەمین موعینی (1910/1991) کوڕی حاجی عەبدوڵڵا کوڕی موعینودەولە کوڕی حاجی عەبدوڵڵا کوڕی حاجی سەعید کوڕی حاجی محەمەدئەمین کوڕی حاجی عەبدوڵڵا کوڕی سەعید کوڕی موعین کوڕی حاجی مەولانایە و لە بنەماڵەیەکی ڕەسەن و خانەدانی #سابڵاغ# بوون و لە ڕێی خەباتی نیشتمان سێ کوڕی شەهید بووە و خۆی ساڵەها زیندانی و دەربەدەری دیوە.
ناوی وێنەگر: نەناسراو[1]