تیپی تۆپی پێی
یانەی وەرزشی ڕزگارییانەی وەرزشی ڕزگاری شاری
کفریکفری سەربە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەم وەرزە لە یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەشداربوو، یانەکە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکە توانی تیپێکی تۆکمە درووست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێ لەسەر ئەنجامی شایستە و گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بکەن، لە کۆی ئەنجامدانی 15 یاری لەم وەرزەش یانەکە توانی 11 یاری بباتەوە و 2 یاری یەکسان بێت و دوو یاریشی دۆڕاندووە، یانەی ڕزگاری نوێنەری گەرمیانەکان لە خولی پلە یەک بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ توانی بە پلەی دووەم سەرکەوێت بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان وەرزی تازە شانبەشانەی
یانەی وەرزشی شێروانەیانەی وەرزشی شێروانە دەبێتە نوێنەری دەڤەری
گەرمیانگەرمیان لە خولی نایاب، لەم وەرزە یانەکە خاوەن گۆڵپارێزێکی بەتوانا بووە کە تەنیا 8 گۆڵی لێکراوە و خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبەریش بووە کە توانیویانە 26 گۆڵ لە تیپەکانی تر بکەن، یانەکەش چاوی لەوەیە بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلەنایابەکان بە بەرنامەیەکی تۆکمە و تیپێکی بەهێز بێنە نێو کێبڕکێیەکانی خولەکە، هەریەک لە یانەکانی
خانەقینخانەقین و
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهیدیش دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 38 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!