لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەسەر یاریگای یانەی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری یانەکانی شارەکانی ئێراق پاڵەوانییەتیی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراقی بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی ئێراق بە هاوکاری لقیی سلێمانی یەکێتییەکە لە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بۆ ئاستەکانی پێشکەوتوان و لاوان و تازەپێگەیشتووان بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەشدا کچە یاریزانانی شارەکانی سلێمانی و کەلار توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن، لە ئاستی کوڕانیش یانەکانی شاری بەغدا توانیان کۆنترۆڵی ئەنجامی یارییەکان بکەن لە یارییە جیاوازەکان، کچە یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەستی خۆیان لە پاڵەوانێتییەکە نیشاندا و توانیان لە سەرجەم یارییەکان ئەنجامی شایستە و پێشەنگ بوون بەدەست بهێنن، کچانی شێروانەی
کەلارکەلار لە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان توانیان ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنن، ئەنجامی کۆتایی تیپەکانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی کچان
1-پێشمەرگەی سلێمانی 210خاڵ
2-نەینەوا 203خاڵ
3-شێروانە 52خاڵ
کوڕان
1-جەیش 276خاڵ
2-شورتە 251خاڵ
3-حەشد 185خاڵ
ئاستی لاوان
1-حلە 254,5خاڵ
2-بەسرە 185,5خاڵ
تازەپێگەیشتووان
1-حلە 233خاڵ
2-گازی باکوور202خاڵ
3-سەلام 181خاڵ
4-خانەقین 66خاڵ
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 34 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!