سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە ڕایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی دەکەن و داواکارن
پەکەکەپەکەکە گوێڕایەڵ و پابەندبن بە پەیامەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
27-02-202527-02-2025،
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گەرمى پێشوازی لە پەيامەکەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و بانگەوازەکەى بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، داواکارن پەکەکە پابەند و گوێڕايەڵى پەيامەکە بێت و جێبەجێى بکات و هيوادارن ئەم بانگەوازە زەمينەخۆشکەر بێت بۆ بەديهاتنى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتييانە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردەمى خەباتى ئاشتى و مەدەنى و ديموکراسييە و له و ڕێگەيەوە ئەنجام و دەستکەوتى باشتر دێنە دى، نەک بە چەک و توندوتيژى.
باسی لەوەشکرد، پشتیوانی تەواو لە پرۆسەی ئاشتی دەکەین و هەرچی بکەوێتە سەرشانمان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئامادەن ڕۆلی یارمەتی دان و هاوکاری بگێڕن.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!