مینە کەچەڵ هەبوو لە
چوارتاچوارتا. فاتە ناویش لە
سیتەکسیتەک بوو - کە کۆنە ژنی «خلەی ئەسمەر» بوو - گۆیا بە قسەی فاتە، مینە داوای کردووە، هەر دووکیشیان نەخوێندەوار بوون، هەر یەک بە پێنج خشتەکییەک بە سەر گوێلاکی یەکا دێن! فاتە ئەڵێ:
مینە کەچەڵ لە ماڵیا نییە مستێ بڕوێشێ
لێفەیەکی نییە پێی تێهەڵکێشێ
فەقیانەی شڕی کەرێ نایکێشێ
دێنێ لە کن من خۆی هەڵئەکێشێ
ئەڵێ با فاتە شەو لام ڕابکشێ!
مینەش ئەڵێ:
پێی بڵێن: هەی تاڕی لەوی مرێ
یاڵی خواتەوە وەکوو یاڵی کەرێ
ئێستر لە پاشووی لە پێشی بەرێ
هەر دەڕوا و وردە گوو هەڵئەوەرێ
من کەی وتم شووم پێ بکە؟
ژنی خلەی ئەسمەرێ!
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!