سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات و پێیانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستیی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #27-02-2025#، #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەکەن، پێیانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستیی ئەم قۆناخەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار.
دەشڵێت، یەکێتی ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناخێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن هەموولایەکیان بەدەم ئەم پەیامەوە بچن و هەنگاوی کرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەن.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=