دوا بە دوای پەیامەکەکەی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک لە پەکەکە. جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئەنجامی دەبێت یاخود نا. دەشڵێت، بە چەکدانانی پەکەکە تورکیا رزگاری دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
27-02-202527-02-2025، ئیفکان ئالا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان-ی دەسەڵاتداری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ناوەڕۆکی پەیامەکەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەیە پەکەکە چەکدابنێت و هەڵبووەشێتەوە، ئێمە سەیری ئەنجامەکەی دەکەین و چاوەڕوانین بزانین دەکرێت یا نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پەکەکە ئەو پەیامە وەربگرێت و چەک دابنێت و خۆی و گروپەکانی هەڵبووەشێننەوە، ئەوا تورکیا لە کۆت و بەندەکانی رزگاری دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی، پەیامی نوێی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە و ئۆجەلان داوا دەکات پەکەکە چەک دابنێت و لە کۆنگرەیەکدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!