#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بانگەوازی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکات و دەڵێت، ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، #27-02-2025#، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. #ئەحمەد تورک# پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
لە پەیامەکەیدا، ئۆجەلان رایدەگەیێنێت، لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە و ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ.
جیگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە گوتی، ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیا دا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناخێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند. هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردوو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناخەی پێکەوەژیانێکی راستەقینە بونیادبنێن.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=