بە کونان گەرمە
ئەو ئیدیۆمەم هەر لە
کۆیەکۆیە بیستووە، زۆربەی زیندەوەرەکان هێڵانە و ماڵ و کونی خۆیان هەیە بۆ پەروەردەکردنی بێچووەکانیان، هەموو ئەو زیندەوەرانەش بەرگری لە کون و لانەی خۆیان دەکەن هەندێکیان تا دەگاتە ئەو حاڵەتەی گیانی خۆیانی بۆ بەخت دەکەن.
ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە بۆ کەسوکاری خۆیان زۆر بە کوڵن و بۆ خەڵکیش وا نین، بەتەوسەوە پێان دەوترێت: بە کونان گەرمن.
[1]