چل عەسران
یاخوود وتراویشە: چل عەسرە، جوامێر عەباس حاجی حەمەدەمینی #ئیلنجاغی گەورە# بۆی گێڕامەوە و وتی: لە زستانی ساڵی (1987)دا ماڵمان لە ئیلنجاغی گەورە بوو، ساڵێکی تەڕ و بە باران بوو، هەموو ڕۆژێک بەیانیان هەوری کۆدەکردەوە و عەسران دایدەکردە باران ئەو ساڵە زیاتر لە چل ڕۆژ باران بەو شێوەیە باری و خەڵکی ئاوایی عەسرە بارانەکانیان دەژمارد تاوەکوو چل ڕۆژەی تێپەڕاند، ئەو ساڵەیان ناونا (چل عەسرە یان چل عەسران) ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە وراتی #کۆیه# و دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ئەگەر هەموو ڕۆژێک لە زستان باران ببارێت دەوترێت بارانی چل عەسرە یان چل عەسرانە.[1]