قوون گەرمە
ئەو ئیدیۆمەم لە
کۆیەکۆیە بیستووە، قوون هەر مەبەست لێی دەرچەی کۆم نییە، بەشێوەیەکی گشتی بن و ژێری زۆر شت دەگرێتەوە، مریشکە کورک پازدە هێڵکەی لەژێرە و بن قوون و ژێری گەرمە، ئەو ژێر و بن و قوون گەرمییە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بتوانێت شت هەڵبگرێت و لەژێرەوەی بیهێڵیتەوە و بیشارێتەوە یاخود زۆری لە بار بێت و کەمی دەربخات لە کوردەوارییدا پێی دەوترێت: قوون گەرمە.
[1]