قوونی دەخورێ
خوڕشت: ئاڵوش، خڕوو، خوران، ئەگەر شوێنێکی مرۆڤ بخورێت ئارەزووی خورانی دەکات چ دەست بێت یان پشتە مل و پشت و قاچ و تادەگاتە قوون، بەهۆی خورانەکەوەیە مرۆڤەکان دەست بۆ شوێنی خورانەکە دەبەن و حەزدەکەن تا خورشتەکە دادەمرکێتەوە بیخورێنێ، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک خۆی حەزی لە کارێک بێت و سوێی بۆی بێتەوە و تیوەرێخی تێوە بسوێ بەتەوسەوە دەوترێت: قوونی دەخورێ.
[1]