ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە
27-02-202527-02-2025 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند ئۆجەلان داوای دانانی چەک دەکات.
دەقی نامەکەی ئۆجەلان لەلایەن ئەحمەد تورکەوە بە زمانی کوردی و پەروین بوڵدان بە تورکی خوێندرایەوە کە تێیدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەم کۆنگرەیەکی گشتی ببەستێت و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی بدات.
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:
بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی
پەکەکە لە سەدەی 20ەمدا، لە توندترین سەدەی مێژوودا دامەزرا، ئەو زەمینەی کە پەکەکەی تێدا دروستکرا زەمینەی دو شەڕی جیهانی، سۆسیالیزمی واقیعی و سەردەمی شەڕی سارد لە جیهاندا بو، لەم زەمینەدا نکۆڵیکردن لە ڕاستی کوردەکان، قەدەغەکردنی ئازادییەکان، بەتایبەتی قەدەغەکردنی ئازادی بیروڕا لە ئارادا بو.
لە بواری تیۆری، بەرنامە، ستراتیژی و تاکتیکدا کاریگەری ڕاستی سیستەمی سۆسیالیزمی واقیعی سەدەکە لەسەر ئەم دامەزراندنە دروستبووە. لە ساڵانی 1990ەکاندا، بەهۆی روخانی ناوخۆیی سۆسیالیزمی واقیعی، شکستی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵات و گەشەسەندنی ئازادی بیروڕا، بوە هۆی ئەوەی کە پەکەکە واتای خۆی تێپەڕێنێت و خۆی زیاتر دوبارە بکاتەوە، بەم هۆیەوە ئەویش وەکو ئەوانی تر گەیشتوەتە کۆتایی ژیانی خۆی و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی هەیە.
پەیوەندییەکانی کورد و تورک؛ لە مێژوی زیاتر لە هەزار ساڵدا تورکەکان و کوردەکان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بوونی خۆیان و لە دژی هێزە هەژموونییەکان لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە، هەمیشە پێویستیان بەوە بینیوە کە بە دڵسۆزی لە ناو هاوپەیمانێتییەکدا بمێننەوە.
دو سەد ساڵی کۆتایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، شکاندنی ئەم هاوپەیمانێتییەی کردوەتە ئامانجی خۆی، ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەر بوە، لەگەڵ بنەماکانی چینایەتی خۆیان، خزمەتی ئەمەیان بە بنەما گرتوە، ئەم پرۆسەیە بە شیکردنەوە یەکدەستەکانی کۆمار خێراتر بوە، ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە پەیوەندی مێژویی کە ئەمڕۆ شکاوە، بە رۆحی برایەتی و یەکێتی، هەرچەندە باوەڕەکانیش پشتگوێ نەخەین، لە نوێوە رێکخستنەوە بکەین.
پێویستی کۆمەڵگای دیموکراتی حاشاهەڵنەگرە، پەکەکە، لە مێژوی کۆماردا درێژترین و بەرفراوانترین بزوتنەوەی راپەڕین و توندوتیژییە، لەبەر ئەوەی کە رێگای سیاسەتی دیموکراتی داخرابو، پەکەکە بەهێز بو و پشتگیری وەرگرت.
دەوڵەت - نەتەوە جیاوازەکان، فیدراسیۆن، خۆسەری ئیداری و چارەسەرییە کولتورییەکان کە ئەنجامی پێویستی نەتەوەپەرستی توندن، ناتوانن بۆ سۆسیۆلۆژیای کۆمەڵگای مێژویی ببنە وەڵام.
ڕێزگرتنی ناسنامەکان، ئازادی بیروڕا، رێکخستنبونی دیموکراتیک، دروستکردنی کۆمەڵایەتی - ئابوری و سیاسی هەمو پێکهاتەکان، تەنها بە بونی کۆمەڵگا و بواری سیاسی دیموکراتی مومکینە.
سەدەی دوەمی کۆمار تەنها کاتێک بە دیموکراسی تاجدار بکرێت دەتوانێت ببێتە خاوەنی یەکێتی و بەردەوامییەکی مانەوە، جگە لە دیموکراسی هیچ ڕێگایەکی گەڕان بەدوای سیستەمەکان و پێکهێنانیان نییە و مومکین نییە، ڕێککەوتنی دیموکراتی رێبازی بنەڕەتییە.
دەبێت زمانی سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیش بەپێی ئەم راستییە پێشبخرێت.
ئەو بانگەوازەی کە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی کردی، ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانی دا و نزیکبونەوە ئەرێنییەکانی پارتەکانی تر ئەم پرۆسەیەی دروستکرد و منیش لەم پرۆسەیەدا بانگەوازی چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژویی ئەم بانگەوازە هەڵدەگرم.
چۆن کە هەر کۆمەڵگا و پارتێکی هاوچەرخ کە بونی بە زۆری کۆتایی پێ نەهاتوە، ئێوەش بە دڵسۆزی کۆنگرەی خۆتان کۆبکەنەوە و بڕیار بدەن؛ دەبێت هەمو گروپەکان چەکەکانیان دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، من سڵاوی خۆم بۆ هەمو کەسانێک دەنێرم کە باوەڕیان بە ژیانی هاوبەش هەیە و گوێ لە بانگەوازی من دەگرن.
25ی شوباتی 2025
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!