ناونیشانی بابەت: ئایا هەموو ئەجنەبیەک دەرۆزەکەرە و لە برسان هاتتە نەمسای؟
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
زۆر نەمساوی تەسەوڕیانەکرد، هەموو ئەجنەبییەک دەرۆزەکەرە و لە برسان هاتتە نەمسای!
وەبیرم نایێتۆ ئەمن چمەکرد و کوو وەختمەبردە سەر، ژۆرەکەی داخیلی گەلەک گچکە بوو، دە مەتر موڕەبەع نابوو، تەلەڤزیۆنیشم نەبوو، ئەڵمانییم نازانی جەریدە و مجەلە و کیتابان بخینمۆ، کوردەکانیشم باش ناناسین بچمە کنیان، بەزۆری لەگەر بەهرۆزی بووم و هەندە جار ئەچووینە مەسبەحی، بەس ئەمن مەلەوانییم نازانی.
لە هەمووشی ناخۆشتر ئەوە بوو کە وەختی بەتەنێ بام، حسم بە غەریبیەکرد و درم توندەبوو، هەموو دنیام لەپێش تاریکەبوو، فکرم لەواناکردۆ کە لە کوردستانێ بەجێم هێشتن، دەمگۆت دەبی هەنکە چ بکەن و دەبی خەمیمنیان بی! ئەو فەترەی لەگەر بەهرۆزی زوو زووەچووینە دائیرەی بەریدی لۆ تەلەفۆنکردنێ، زۆر زەحمەت بوو بە تەلەفۆنی لەگەر مارێ قسان بکەی. هەندەک جار دەبا سێ چار سعاتان ئینتیزار کەی، ئەوجاش پێیانەگۆتین، ئەبی عەفوومان کەن ئەوڕۆ خەتەکان هەموو مەشغوولن و ئەمەش بە عادزی ئەچووینۆ مارێ! باش بوو بەهرۆز پێی گۆتم: ئەتووشەتانی وەکی من سندووقەکی بەریدی خاس لۆ خۆ بکەیۆ، سارانە پارەیەدەی و زۆریش نیە. هەر لۆ هەندێش چووینە دائێرەی بەریدی و سندووقەکم بەکرێ گرت لۆ سارەکی و پارەکەم پێشوەخت دا و ڕەقەمیشی 924 بوو، ئەوە لۆمە ئەو وەختی زۆر عەمەلی بوو چونکە تەلەبە ئەو وەختی وەکی قەرەجان، سارێ چەند جار ماریەگواستۆ و عینوانتەگۆڕا، لۆوانی لە کوردستان کاغەزیان لۆناردی نابووە موشکیلە. نووسینیشی سەهلتر بوو، عینوان نووسینی ناویست، بەس ڕەقەمی سندووقەکەتەنووسی، لەگەر ڕەقەمی مەنتیقە و شار و دەولەتەکەی. هەتا چەند ساران ئەو سندووقەم هەر هەبوو، هەموو کاغەزەکانی مارێم لە ڕێی ئەو سندووقەی لۆ هات، دوایێ ئەو نیزامەی سندووقان نەما.
دوو ڕۆژەکە تێپەڕین و ئەمنیش چوومۆ جامیعەی مۆزیقەی و ئەو شتانەی داواشیان کردبوو لەگەرەخۆم بردن! ئەو جارە دیتم ئەمن بەتەنێ نیمە، لە جاری ئێکەم خەرکی زیاتر لێ بوو، ئەمنیش ئینتیزارم کرد هەتا سڕەم هات، کە تمەشای خەرکمەکرد هەمووی گەنج بوون، کەسەکی وەکی منی تیدا نەبوو، ئەمن 29 سار بووم، بەران تەلەبەکانی دیکە 18 تا 19 لە هەمان بە عومرتر ناگەیشتە 22. چوومە ژۆرێ و شتەکانم دانێ و وەکی تەلەبەکی نیزامی وەرگیرام و ڕەقەمی خاسی خۆم وەرگرت و پێیان گۆتم کە دوو سێ ڕۆژیدکە هەویە و دەفتەری ئیمتیحاناتیشم لۆکەن. گۆتم بەران توخوا پێش هەموو شتەکی تەئیدەکم بدەنێ لۆ شوڕتەی ئەجنەبیان ببەم، چونکە زۆری نمایە فیزەم خەلاس بی.
باش بوو ئەویان حازر کردبوو لەگەر ئیستیماڕەکی کە دەبوو پڕکەمۆ، لەگەرەخۆم بردننۆ مارێ! ئێوارێ تەئیدەکە و ئیستیماڕەکەم پیشانی بەهرۆزی دا، تمەشای کرد و گۆتی: سبەینێ لەگەرت دێمە دائیرەی شوڕتەی ئەجنەبیان، هەتا جارەکی دکە فێر بی بەتەنێ بێی
گۆتم: زۆر مەمنوون لۆ هەموو شتی.
گۆتی: ئەمە براینە، مەمنوونی ناوێ! لۆ مەسەلەی پڕکردنەوەی ئیستیماڕەکەش، تا ئۆندەی ئەمن لێی تێبگەم و سەرم لێدەرەچی، بەخۆکەم و ئەوەی نەشمزانی ئەوە بە ڕۆبێرتیەرێین ئەگەر لە مارێبی، ئەو کوڕی باشە.
بەهرۆز لەگەرم هاتە ئەو قاتەی ئەمنی لێ بووم، بەران ڕۆبێرت لەوێ نەبوو، بەهرۆز بڕەک دانیشت و هەندەک قسەن کرد و ڕۆیشت و گۆتی: کە ڕۆبێرت هاتۆ، بێزەحمەت تەلەفۆنەکم لۆ بکە.
ئەمنیش گۆتم: باشە سەرچاو و، بەران ئەگەر درەنگ هاتۆ، ئەوە با لۆ سبەینێ بی.
بەهرۆز و ڕۆبێرت بە دووان ئیستیماڕەکەیان پڕ کردۆ و لۆ سبەینێش بەهرۆز لەگەرم هاتە دائیرەی شوڕتەی ئەجنەبیان، هەر چووینە ژۆرێ و قسەن لەگەر کردن، حسم کرد کە ئسلووبیان لەگەر ئەجنەبیان باش نیە، زۆر ڕەق و توند و خراپە، لەیانوابی هەموو ئەجنەبیەک دەرۆزەکەرە و لەبرسان هاتتە نەمسای! دوور نیە هەندەک هەر حسی پێنەکەن و لە کنیان زۆر عادی بی، بەران لۆ ئێکەکی وەکی من، هونەرمەند و حەساس بی زۆر زەحمەتە.
هەرکوەک بوو تەئیدەکەیان لێ وەرگرتم لەگەر پارەی پوولی وەکی زەڕیبەی و تەمغەکیان لە جەوازەکەم دا، بەهرۆز گۆتی: هەنکە ئەتوو ئیقامەی سارەکت وەرگرت و هەموو سارێش هەتا جامیعەی تەواوەکەی، ئەوە دێیە ئێرە و لۆت نوێکەنۆ. بیدایەت زۆر زەرووری بوو ئێکت لەگەر بێ و، هەتا سارەکیدیش خوا کەریمە، بڕەک فێری زمانیەبی و سەبر سەبر قسانەکەی و لە ئەڵمانییەکەی، بەناو جادەی ڕەئیسی گڕاتس گەڕاینۆ مارێ (هافنەریگل)، گۆتمە بەهرۆزی هێشتا وەخت مایە، ئەچمە جامیعەی ئیستیماڕەکەیانەدەمێ، وەڵا چوومۆ جامیعەی تەسلیمم کردن و ئەوجا (هەویە و دەفتەری ئیمتیحانی فەسلی)یان دامێ کە لێی نووسرابوو لە فەسڵی (سمستەری) ئێکەم چیان لۆ دانابووم: دەرسی پیانۆ لە لای مامەستایەکی بوو ناوی (هێنیگ)، لەگەر دەرسی نەزەڕیات و ئیقاع، لای مامەستایەکی موعید کە بە ئەسڵ ئەڵمان بوو، ناویشی (تۆنی پڕێستەلێ) بوو، هەر بەرامبەر ئەو جێیەی ئیمتیحانم لێ کرد، مەکتەبەکی خاسی فێربوونی ئالاتی مۆزیقەی هەبوو، ژنەکەی لەسەردانابوو.
هێشتا خەلاس نەبووە...[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!