کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی یەکەم
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی یەکەم
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی یەکەم
ناونیشانی بابەت: فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان/ بەشی یەکەم
ئامادەکردنی: #عەزیز مورادی#
نەورۆز گەورەترین جەژنی نیشتمانیی کورد و دەستپێکی ساڵی نوێی کوردییە لە کوردستان. نەورۆز لە کوردستان بە (ئاگری شایی)، (گوڵوەس) و (جەژنی سوڵتان)یش ناسراوە و مێژووی بۆ هەزاران ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە. بیروبۆچوونی جیاواز لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە هەیە، کە ناسراوترینیان چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و زوحاکە.
#کاوەی ئاسنگەر#؛ کەسایەتییەکی پێنج هەزار ساڵەیە لەناو ئەفسانە و مێژوو و ئەدەبی زارەکیی کورددا. کاوە لە شانامەی کوردی و شانامەی فارسی وەکوو کورد ئاماژەی پێ کراوە. لەو سەردەمەدا کوردستان لە لایەن کەسێکی زاڵم بەناو زوحاک و دارودەستەکەی داگیر دەکرێت و زوڵم و زۆرداری لە وڵات بڵاو دەبێتەوە. کاوەی ئاسنگەر شۆڕشێک لەپێناو ئازادیخوازی و رزگارکردنی گەلی کورد لەژێر چنگی ئەو زاڵمە بەرپا دەکات و وڵات لەو نەهامەتییە رزگاری دەبێ، بۆیە کورد هەموو ساڵێک لەسەرەتای بەهار، ئەو سەرکەوتنە بە شایی و هەڵپەڕکێ و ئاگرکردنەوە پیرۆز دەکات.
لە ئەفسانە و چیرۆکە کوردییەکانیشدا هاتووە: چوار هەزار ساڵ بەر لە زایینی مەسیح، (کی مورس)، یان (کەیومەرز)، پیاوێکی دادپەروەر و ئازا بووە، لەسەر چیاکانی #رواندز# لەگەڵ ئەهریمەن، کە دوژمنی ئازادی و یەکسانی بووە دەکەوێتە شەڕ و بە سوپاکەی دەڵێ (ئەگەر لەم شەڕەدا سەرکەوتین، لەسەر شاخ و داخەکانی وڵات ئاگر بکەنەوە، تا هەم ببێتە نیشانەیەک بۆ خۆشی و شایی و هەم ببێتە فەرمانێک بۆ گەڕانەوەی سوپاکەمان لەسەر کێو و شاخەکان). کەیومەرز دواجار ئەو جەنگە دەباتەوە و لەسەرشاخەکان ئاگری سەرکەوتن دەکەنەوە، کە تا ئێستا بە ئاگری شایی و نەورۆز ناسراوە.
بەهاری کوردستان چەندین نەریت و رێوڕەسمی لەخۆ گرتووە، وەکوو (میری نەورۆز) ، (هەلاوە مەلاوە)، (سێزدە بەدەر)، (#چوارشەممە سوورە#) و (#جەژنی نەورۆز#). دوایین چوارشەممەی ساڵ بە (کوڵە چوارشەممە) یان چوارشەممە سوورە ناسراوە، کە تێیدا خەڵک لە ماڵەکان نامێننەوە و دەچنە سەرشەقام و کۆڵانەکان، یان روودەکەنە سروشت و کەژوکێو.
بەهاری کوردی لە بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگێک بەر لە نەورۆز دەستپێدەکات. هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەو ناوچانەدا گەرما زووتر دەستپێدەکات، بۆیە خەڵکەکەی پێشوازیکردن لە بەهار پێش دەخەن، تا خۆیان ئامادە بکەن بۆ کوچکردن و رووبکەنە هەوار و چیاکان. خەڵکی ئەو ناوچانەی زووتر بەرەوپیری بەهار دەچن، زیاترینیان خاوەن مەڕ و ماڵاتن و خەریکی شوانکارەیین.
لە رۆژی 5ی مانگی رەشەمەی هەموو ساڵێک، واتا 25 رۆژ بەر لە نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی کوردی، نەورۆزێک بەناو نەورۆزی (چەشمیەر) بەڕێوە دەچێت. ئەم نەورۆزە لەم ناوچەیە بە (شەوی بەرات)یش ناسراوە. #چەشمیەر# گوندێکە سەر بە باژێری سەوڵاوا لە پارێزگای #سنە#. جیا لە گوندی چەشمیەر، خەڵکی گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگانیش بەر لەهاتنی نەورۆز پێشوازی لە بەهاری کوردی دەکەن. ئەم پێشوازییە لە بەهار وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەشتیارانی ئێران و دەرەوەی ئێران بەشداریی لەو جەژنەدا بکەن.
#پاڵنگان# سەر بە باژێری #کامیاران#ە و گوندێکی گەشتیارییە، کە رێوڕەسمی نەورۆز و پێشوازیکردن لە بەهاری کوردی لەو گوندە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی داوەتەوە. لە ناوەندی ئەم گوندە و لەسەر شاخە بەرزەکان، ژمارەیەک ئاگری گەورە دەکرێتەوە. شایی و هەڵپەڕکێ بەشێکی دیکەی ئەم نەریتەیە، کە هێمایە بۆ تەبایی و یەکگرتوویی گەلی کورد و یەکسانیی ژن و پیاو.
لەم جەژنەدا دەنگی ساز و دەهۆڵ تێکەڵی حیلەی ئەسپەکان دەبێ، تا سوارچاکەکان بە ئەسپەکانیان گوڕی زیاتر بە جەژنەکە ببەخشن و پەیامی ئاشتەوایی و ژینگەپارێزی و خۆشەویستیی خاک و نیشتمان دووبارە بکەنەوە.
نەورۆز و بەهاری کوردی لە شیعر و ئەدەبی کوردیشدا رەنگی داوەتەوە و زۆرن ئەو هونەرمەندانەی بەهاتنی ساڵی نوێ و بەهاری کوردی وەک کەو و بولبول دەچریکێنن و گەروویان پڕ دەکەن لە شیعری شاعیران، بۆ نموونە #پیرەمێرد#ی شاعیر سەبارەت بە نەورۆز ئەم شیعرەی نووسیوە و دواتر بوو بە سروودی نەورۆز و چەندین گۆرانیبێژ بە دەنگی زەڵاڵیان گوتوویانە، بەتایبەت #حەسەن زیرەک# مۆرکێکی کوردانەی پڕ هەستی بە شیعرەکە و سروودی نەورۆز داوە و هەر کاتێک نەورۆز دێتەوە، ئەم سروودە و زیرەک لە پێشوازیدا دەبن:
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکو پار
هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
کوردستان وەکچۆن سروشتەکەی بەدرێژایی ساڵ رەنگینە، دابونەریتەکەیشی پەلکەزێڕینەیەکی رەنگاوڕەنگە، کە بەگوێرەی وەرزەکان رەنگی دەگۆڕێ. لەگەڵ نەمانی سەرماوسۆڵە و هاتنی نەورۆز، جەژن و بۆنەکانی کوردستان دەستپێدەکەن. ئەگەرچی جەژن و بۆنەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕدرێن، بەڵام هەرکامەیان تابلۆیەکی رەنگاوڕەنگە بۆ کوردستان.
ئامادەبوانی جەژنی نەورۆز، دوای چڕینی سترانی نەورۆز دەست دەکەن بە هەڵپەڕکێ و شایی، کە یەکێکە لە هێماناسراوەکانی کولتوور و فەرهەنگی گەلەکەمان.
هەڵپەڕکێ نمایشکردنی شوناسی کوردە لەناو جەژن و فێستیڤاڵەکاندا. بۆنە و جەژنەکان بە بێ هەڵپەڕکێ و جلوبەرگی کوردی ناتوانن تابلۆیەکی کوردانە نمایش بکەن.
هەڵپەڕکێ لە زمانی کوردیدا بە مانای هەڵپەڕین و لە زەوی بەرزبوونەوە، یان لە زەوی بڕانە؛ بۆیە تەنیا سەمایەکی سادە نییە، بەڵکوو مانەوەیە لەنێوان ئەرز و ئاسماندا.
لەناو هەڵپەڕکێی کوردیدا، چوار هێما هەیە، کە هەرکامەیان مانایەکی تایبەتی هەیە:
- بادانی چۆپی، هێمای ئازادییە.
- هەڵپەڕین و پێکوتانە سەر زەوی، هێمای خۆشەویستیی نیشتمانە.
- بوونی ژن و پیاو، هێمای یەکسانیی ژن و پیاوە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.
- دەستگرتن، هێمای یەکێتی و خۆشەویستییە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 516 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 02-03-2025
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-03-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 11-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 516 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.184 KB 02-03-2025 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.14 چرکە!