مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا ڕەسووڵ گێڕایەوە وتی: لە ئاوایی «کونە کۆتر» بووم سەیرم کرد کابرایەکی کوردی ڕەشماڵ لە دەرەوە هات، وتی: مەلا نەخۆشێکمان هەیە نوشتەی بۆ بکە. منیش موخەمەسەکەی ئیمامی غەزالیم بۆ نووسی، کابرا لە پشتەوە چاوی لێ بوو کە موخەمەسەکە ئەنووسم، نوشتەم بۆ پێچایەوە و دامە دەستی و ڕۆیشت، تا ئەو ئەچێتەوە کابرای نەخۆش ئەمرێ، ئینجا کابرا ئەڵێ: باوکم مەلا هەر لەوێ دارە تەرمی بۆ هەڵبەست، ئێوە ئێستا شین و شەپۆڕی چیتانە؟ [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=