کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,132
وێنە
  124,145
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  125,968
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,119
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
989
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,674
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,961
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,155
شەهیدان 
11,917
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,724
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   تێکڕا 
274,096
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
زیرەکیی دەسکرد؛ مەترسی و هەلەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
زیرەکیی دەسکرد؛ مەترسی و هەلەکان
زیرەکیی دەسکرد؛ مەترسی و هەلەکان
ناونیشانی بابەت: زیرەکیی دەسکرد؛ مەترسی و هەلەکان
ناوی نووسەر: #موحسین عەلیڕەزایی#

“پێشەکی”
ئەگەرچی زیرەکیی دەسکرد وەکوو ئیمکانێکی دونیای تەکنەلۆجیای دیجیتاڵ دەمێکە لە ئاستە سادە و بچووکەکانی میدیا و تەکنەلۆژیادا کاریگەریی لەسەر ژیانی ئێمە داناوە، ئەپەکانی ئینستاگرام و تویتەر وەکوو ئاستە سادە و بچووکەکانی دەسکەوتەکانی زیرەکیی دەسکرد بەردەوام لە ڕێگەی فیلتەرکردنی ناوەرۆک و بابەتی تووندئاژۆ یان پۆرنۆگرافی یان بەگشتی ئه و جۆرە ناوەرۆکانەی کە بەپێچەوانەی یاسای ئیشکردنیانن، خۆیان لە سەر ژیانی ئێمە و ساتە خۆش و ناخۆشەکانمان مومارەسە کردووە، ڕەنگە تا ئەم ساڵانەی دوایی زیرەکیی دەسکرد هێندە وەکوو دەستەواژە و هەندێ ئاستی بەکارهێنان ئاوەها گشتگیر نەبووبێتەوە، بۆ نموونە مۆسیقادانان لەسەر گۆرانییەکی بێ مۆزیکی مامۆستا حەسەن زیرەک لە ڕێگەی زیرەکیی دەسکردەوە یان پۆشینی جلوبەرگی کوردی بە بەر کەسایەتییە ناودارەکانی بواری زانست و پێشکەوتن وەکوو ئەنیشتاین یان مارک زاکەربێرگ یان باسکردنی ژیاننامەی هونەرمەندێک بە دنگ و رەنگی خۆی (وەکوو لە تۆڕە کۆمەڵایەییەکاندا بینیومانە) کە لە تۆڕە کوردییەکاندا ئەمە بۆ مەرزییە فەریقیی ڕەوانشاد کراوە، هەموو ئەمانە کارکرد و دەسکەوتە ئاسایی و ڕۆژانەییەکانی زیرەکیی دەسکردن.

بۆیە دەڵیم ئاسایی و ڕۆژانەیی چون بە نیسبەت ئه و کاریگەری و بوومەلەرزە گەورەیەی کە بڕیارە لە داهاتوودا زیرەکیی دەسکرد لەسەر ژیانی مرۆڤ بەتایبەتی و کۆی شارستانییەت و گەردوون دروستی بکات ئەم بابەت و دەرکەوتانە سادە و ئاسایی و شتانی ڕۆژانە هەژمار دەکرێن. بەڵام هەر لەم ئاستە ڕۆژانەییەشدا بۆ ئیمەی کورد وەکوو گەلێکی دابەشکراو و پەشێو زیاتر قەیران و سەرلێشێواوی پێوە دیارە بۆ نموونە دیبەیتکردنی گۆرانیی نێوان مامۆستا حەسەن زیرەک و موحسین چاوشی گۆرانبێژی ئێرانی خۆی لە خۆیدا ئەگەر بەپێی پێوەرە هونەری، زانستی و مێژووییەکان چاوی لێ بکەین هەڵەیەکی گەورەیە و زیرەکێکی ڕچەدانەر و پارێزەری بەشیکی زۆر لە سامانی فولکلۆری و شوناسی ئەدەبی زارەکی لە کوێ و موحسین چاوشییەک کە لە بواری مۆزیکی پاپ بە هەڵبەستی ئایینی و هەندێ جار ڕۆمانتیکەوە ئیش دەکات لە کوێ؟ خودی ئەم بەراوردە و لەهەمبەریەکدانانە پیشاندەری قەیران و کاڵبینییەکە کە پێش لە هاتنی زیرەکیی دەسکردیش لە ئاستێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەبووە و وەکوو لەخۆنامۆبوون(Alienation) باسی کراوە، بەڵام زیرەکیی دەسکرد ئەم هەلەی ڕەخساندووە کە تۆ ئه و خەیاڵە داگیرکراو و لەخۆنامۆکراوە بکەیت بە گۆرانییەکی لێکدراوی ئاوا لە دەرەوەی یاس و بەستێنە کو‌لتووری و مێژووییەکاندا، ئەمە بۆ پۆشینی جلوبەرگ بە بەر کەسایەتیە ناودار و گەورەکانیشدا هەر ڕاسته.

کورد خۆی تەنانەت لەوپەڕی ژێردەستەیی و چەوساندنەوەدا خاوەنی سەدان کەسایەتیی نەتەوەیی، شۆڕشگێڕ، سیاسی و ئەدیب و ڕۆشنبیرە، بەڵام هەست بە بچووکبوونی خۆی لە چوارچێوەی بە کوردیکردنی کەسایەتییە بیانییەکان لەڕێگەی زیرەکیی دەسکردەوە دەیەوێت قەرەبوو بکاتەوە، لە ڕاستیدا ئەمانە خۆی نیشاندەری ئه و نەخۆشییەن کە بەشێک لە کۆمەڵگای ئێمە به ‌هۆکارانی زۆر و زەبەند تووشی بوون بەڵام هەر وەکوو لە سەرەوەش وتم ئەم بابەتانە له و ئاستە سادە و ڕۆژانەییەی زیرەکیی دەسکرد(کە بێگومان و بەد‌ڵنیاییەوە بۆ ئێمەی کورد زۆر گرینگە و لەم ئاستەشدا هەر شەپۆل و بوومەلەرزەی گەورەمان بەر دەکەوێت) بە نیسبەت قەبارەی کاریگەریی و ماهییەتی خودی زیرەکیی دەسکرد بچووک و بەرتەسکن و دەبێت بزانین ژیرەکیی دەسکرد وەکوو مەکینە و دەزگایەکی ژیرە کە هێشتاش خەریکە گەشەکردن و کامڵبوونە، و ئه و ئاستە سادە و ڕۆژانەییە بە بەراورد لەگەڵ خودی زیرەکیی دەسکرد زیاتر لە کایە و یاری منداڵان دەچێت، با سەرەتا بزانین زیرەکیی دەسکرد چییە و کاریگەرییەکانی دەتوانێ چی بێت و چۆن هەڵوێستەی لەسەر بکەین.

“زیرەکیی دەسکرد؛ فیلم و نواندنەوەکان”

زیرەکیی دەسکرد (بە ئینگلیزی Artificial intelligence) کە بە AI کورت کراوەتەوە ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە لە زنجیرە سێیانەیی یان تریلیۆژییەکانی ماتریکس(کە ساڵی پار بەشی چوارەمیشی هات) بە دەرهێنەری برایانی وایچۆفسکی بیستبێتمان کاتێک مۆرفیۆس و نیۆ(جەنابی ئەندێرسۆن) وەکوو دوو کارئەکتەر و پاڵەوانی سەرەکی ناو فیلمەکە کاتێک یەکەمجار ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و مۆرفیۆس باسی کەش و فەزایەک دەکات کە مرۆڤەکان تێیدا گیریان خواردووە و کراون بە کۆیلە و ناویشی ماتریکسە و ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ کەشف و دۆزینەوەی AI یان هەمان زیرەکیی دەسکرد، دۆخێک کە ماشین یان دەزگا میکانیکییەکان تێیدا باڵادەستن و گەردوون و جیهان لە ژێر کۆنترۆڵی ماشین یان ئه و دەزگایانەدایە کە بە لۆژیکێکی تەواو مەکینەیی و ڕۆبۆت ئاسا دونیا ئیدارە دەکەن، جەمسەری دژ و بەرخۆدەری ئەم کەڵەماشینە پۆڵایین و دڵڕەقانە لەم فیلمەدا کە جیهان ئیدارە دەکەن و بەگشتی ئەقڵێکی وشک و پته و و بێڕەحمی ماتماتیکیانەیان لە پشتە ئۆراکێل یان پێشبینیکەرە کە ڕەهەندی مەعنەوی و مانەوەی جیهانی مرۆڤ لە فیلمەکەدا نوێنەرایەتیی دەکات.

هەڵسەنگاندنی لایەنە باسهەڵگیرسێنەرەکانی ئەم فیلمە هەویرێکە ئاوی زۆر دەبات، بەڵام ئەوەی پەیوەست بێت بە باسەکەی من ئەمەیە کە ڕەنگە دوای ماتریکس دەیان فیلم و درامای دیکەش بەرهەم هێنرابن کە باسی مەترسییەکان و لە هەمان کاتدا ئەوە هەلانەیان کردبێت کە زیرەکیی دەسکرد دەیخاتە بەردەستی مرۆڤ، بەڵام ئەم ڕانانە کورتە لەسەر ماتریکس بۆ باسەکەی من تەواوە و دەربڕینێکی دراماییە لەسەر کاریگەرییەکانی جیهانی کۆنترۆڵکراو و بەپەچەکراو لە ڕێگەی هێزێک بە لۆژیکێکی هاوشێوەی مرۆڤ، بەڵام مرۆڤ نییە، ڕەنگە پاش ماتریکس زنجیرە درامای کەسایەتیی جێی سەرنج یان کەسایەتیی گومانلێکراو(Person of Interest)(2011) بێت کە بە وردی و بە شێوەیەکی فەلسەفی لەبارەی زیرەکیی دەسکرد ئەم پرسیارەی لە دووتوێی وێنە و ڕووداوەکاندا هێنابێتە ئاراوە ئەگەر زیرەکیی دەسکرد جۆرە کۆپیکردنێکە لە هۆش و ئەقڵ یان جۆری ئیسکردن و وەرسووڕانی مێشکی مرۆڤ بەم جیاوازییەوە کە لە ئاستەکانی کات و قەبارە و شیکاریی نەک تەنها لە مرۆڤ سەرووترە، بەڵکوو بە هەر جار کارکردنێکی زیرەکییەکەی چەند قات دەبێتەوە ئایا ئەوکات ئێمە دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین؟ یان ئه و ئێمە کۆنترۆڵ دەکات؟ یان وەکوو فیلمەکە دەڵێت نابێ بوار بدرێت زیرەکیی دەسکرد لە کۆنترۆڵ دەرچێت و ببێت بە خودایەکی ماتماتیککاری دڵڕەق، لەم ڕوانگەیەوە زیرەکیی دەسکرد پاش ئەوەی بوو بە مەکینەیەکی کۆنترۆڵکاری دونیا ئیدی هیچ سنوورێک بۆ زیاتر زیرەکبوون ناناسێت و لە چوارچێوەی زیرەکیی دەسکرد دەردەچێت و دەبێت بە زیرەکییەکی زیرەکی ڕەها، بەڵام بە بێ هەبوونی هەندێک تایبەتمەندیی مەزنی ئینسانی وەکوو هەست و سۆز، میهرەبانی، خۆشەویستی و..هتد. ئەم پێکهاتە ڕۆبۆرتکە چی لێ دەێت؟ واتە ئەم پرسیارە گەڵالە دەبێت ئەگەر زیرەکیی دەسکرد بەم ئاستە دەتوانێت پێشکەوێت و کۆنترۆڵی جیهان بگرێتە دەست ئایا ئه و مەترسییە نایەتە ئاراوە کە ئێمە لەگەڵ خودایەک هاوشێوەی خودا دڵڕەقەکانی یۆنایدا ڕووبەڕووین بەم جیاوازییەوە کە ئیتر زیرەکیی دەسکرد تەنها خودای ئامادەیە و هیچ سۆز و بەزەییەکی نییە چونکە جەوهەرێکی نییە و تەنها و تەنها جۆرە ماشین و مەکینەیەکە. ئەم وێنانە کە دراما و فیلمەکان بە نیسبەت زیرەکیی دەسکردەوە دروستی دەکەن بەدڵنیاییەوە هەڵگری لایەنی زیادەڕۆ و زیادەبێژانەیە، بەڵام هاوکات دەرخەری ئەم ڕاستییەشن کە جیهان بەره و چ ئاقارێک دەڕوات و لەڕووی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و دەسەڵاتی کۆنترۆڵکەری میدیایی و دیجیتاڵیدا چ مەترسییگەلێکمان لە بەردەمە.

“زیرەکیی دەسکرد؛ ڕەگوڕیشە و سەرچاوەکانی”

وەکوو پێناسە بۆ زیرەکیی دەسکرد زۆربەی توێژەرانی ئەم بوارە دەڵێن هۆش و زیرەکییەکە کە لە لایەن مەکینە و ماشێنەکانەوە دێتە کایەوە، لە بەرامبەر مێشک و زیرەکیی سرووشتی کە لە لایەن گیانلەبەران و لەوانەش مرۆڤەوە دەخریتە ڕوو. بەڵام پێش هەر شتێک دەبێت بزانین کە زیرەکی پیشاندەری ئیمکان و ئەگەری بەڵگەهێنانەوە و بەکارهێنانی ئارگیۆمێنتە و ئەمەی کە ئایا زیرەکیی دەسکرد دەتوانێت بەڵگە بهێنێتەوە یان نا جێگەی ناکۆکی و مشتومڕی زۆری نێوان تۆژەرانە. دەستەواژەی زیرەکیی دەسکرد Artificial intelligence یەکەمجار لە لایەن جۆن مەک کارتییەوە کە وەکوو باوکیی زانستی بەرهەمهێنانی ماشین و مەکینە زیرەکەکان ناوی دەهێنن بەکار هێنراوە. کارکردەکانی زیرەکیی دەسکرد بریتین لە: “مەکینەکانی گەڕانی پێشکەوتووی ماڵپەڕەکان وەکوو گووگڵ، تۆڕە پێشنیارکەرەکان کە لە لایەن یوتیوب، ئامازۆن و نێتفلیکسەوە کەڵکیان لی وەردەگیرێت، سەیارە ئۆتۆماتیک و خۆڕێکەرەکانی وەکوو تێسلا، زیرەکیی دەسکردی بەرهەمهێن یان داهێنەریی لە بواری ژمێریاری وەکوو چات جی پی تی یان بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری وەکووو دال-ئی و میدجێرنی، توانایی بڕیاری سەربەخۆ و ئۆتۆماتیکی و کێبڕکێ لە باڵاترین ئاستەکانی تۆڕەکانی یارییە ستراتیژیکەکانی وەکوو شەترەنج و..هتد” ئەمانە تەنها بەشێکی بچووک لە دەرکەوتەکانی زیرەکیی دەسکردن و دەیان و سەدانی دیکەش بوونیان هەیە کە هێشتا بۆ ڕای گشتی بڵاو نەبوونەتەوە و زۆرێکیش کە بڵاو بوونەتەوە بەکارهێنان و لێتێگەیشتنیان ئاستێک لە پسپۆڕایەتیی دەوێت کە زۆرێک لە ئێمە جارێک لە کاریگەریی و ماناکانی ڕەنگە تێنەگەین.

زیرەکیی دەسکرد لە ساڵی 1956ی زاینی بووو بە باڵیکی ئەکادیمی زانکۆکان لە ئەمریکا و لە ساڵەکانی پاش ئەوەش چەندین شەپۆل لە سەرکەوتنەکانی کەوتە جووڵە و دواتر تووشی داکەوتن و نائومێدی و نەبوونی بوودجەی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆژە زانستییەکە بوویەوە کە بە زستانی AI ناوی دەرکرد. پاش ئەم ڕووداوەش کۆمەڵیک تەکنەلۆژیای نوێ داهاتن و هاوکات سەرکەوتن و بوودجەی توێژینەوەشیان لەگەڵ خۆیاندا مسۆگەر کرد. باڵە جیاوازەکانی زیرەکیی دەسکرد بە دوای گەیشتن بە کۆمەڵیک ئامانجی تایبەتەوە بوون و لە کۆمەڵێک ئامرازیش کەڵکیان وەرگرتووە. ئامانجە لەمێژینە و دەکرێت بڵێین کلاسیکەکانی توێژینەوەکانی زیرەکیی دەسکرد بریتین لە: “بەڵگەهێنانەوە، نواندنی زانست، داڕشتنی بەرنامە و پەیڕەو، فێربوون، هەڵسەنگاندن و وەگەڕخستنی زمانی سرووشتی، تێگەیشتن و توانایی گواستنەوە و دەستێوەردان لە شتەکان و…هتد” ئەمانە وەکوو لە سەرەوەش وتم بەشیکی بچووک لە بوارەکانی توێژینەوە یان گەشەی زیرەکیی دەسکرد AI ن کە زانستەکانی دیکەی وەکوو دەمارناسی، زمانناسی، فەلسەفە، ماتماتیک، لۆژیک، زانستی کۆمپیوتەر، و ئامار و زۆر باڵی دیکەی زانستەکان لەخۆ دەگرێت و تێکهەڵکێشی خۆی دەکات واتە کەشف و گەشەی AI وەکوو کەشف و دۆزینەوەی ئاگر لە چاخە کۆنەکان وایە یان دارستانی تاریکی ژیانی پێ ڕووناک دەکرێتەوە و یان دارستانە سەوزەکانی جیهان لە دووکەڵی ئاگری خۆی نغرۆ دەکات.

بەگشتی ئەم باڵەی زانست واتە توێژینەوە لەسەر AI لە سەر ئەم گریمانەیە دانراوە کە (زیرەکیی مرۆیی دەکرێت بە وردی ڕوون بکرێتەوە بە شێوەیەک کە دەکرێتیش لە لایەن مەکینە یان ماشینێکەوە هاوشێوەسازیی بۆ بکرێت) ئەم گریمانەیە کۆمەڵێک باسی فەلسەفی پەیوەست بە زەین و بابەتە ئەخلاقییەکانی دروستکردنی بوونەوەرە زیرەکەکانی هەڵخڕاندووە، هەمان ئه و شتەی کە لە فیلمی ماتریکسدا لە زمانی مۆرفیۆسەوە دەیبیستین ‌”مرۆڤ ئیتر لەدایک نابێت بەڵکوو دەکێڵرێت” واتە بوونەوەرانێک کە خاوەنی زیرەکییەکی وەکوو مرۆڤن. بەڵام خودی مرۆڤیش نین! ئەدەبیاتی زانستی-خەیاڵی و داهاتووناسانەش دەڵێت کە AI لەگەل پوتانسێل و توناییەکی مەزندا کە هەیەتی ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی وجوودی لەسەر مرۆڤ.

“لێکدانەوەی کۆتایی و دەرئەنجامە لەبەردەمەکان”

به و باسە خێرایەی لەسەرەوە خستمە ڕوو؛ دەشیت لەسەر چەند خاڵ هەڵوێستەی قووڵ بکەین.

یەکەم:- ئەوەی کە گەشەسەندنی زیرەکیی دەسکرد وەکوو دەرهاوێشتە و ئەنجامی مۆدێڕنیتە و لێکەوتە و پێشکەوتنەکانی پاش مۆدێڕنیتە بەزۆری موڵک و ئامرازی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و پێشکەوتووە، ڕەنگە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیش لە هەندێ ئاستی بچووکدا بتوانن بەدەستی بهێنن و کەڵکی لێ وەربگرن و بۆ ئامانجەکانی خۆیان بەکار بێنن بەڵام لە بنەمادا ئامرازێکە کە هێزدارەکان زیاتر بەهێز دەکات و چەوساوەکانیش زیاتر لە ناو کایەکەدا دەچەوسێنەوە.

دووەم:- گەشەی زیرەکیی دەسکرد دەتوانێت ئەنجامی باشی بۆ مرۆڤایەتی و بوارە جۆراوجۆرەکانی شارستانییەتی مرۆڤ وەکوو پزیشکی و پێشکەوتنی زانستە سرووشتییەکان هەبێت، بەڵام وەکوو لە گێڕانەوەی ئه و فیلم و درامایەی لە سەرەوە خستمە ڕوو دەتوانێت لە ئاستە ئەخلاقی و جەوهەرییەکەیدا مەترسیی جیدی بێت بۆ سەر مرۆڤ، ئەگەر وەکوو نموونەیەکی سادە باسی بکەم ئێمە ڕەنگە ئیتر دەنگی حەسەن زیرەک لە شریتەکانییەوە نەبیستین هێندەی کە زیرەکیی دەسکرد دەتوانێت نەک تەنها گۆرانی هونەرمەندی دیکە بۆ نموونە(ناسر ڕەزازی) بخاتە زاری زیرەکەوە بەڵکوو تەنانەت وێنە و ڤیدیۆسازیشمان بۆ بکات لێرەدا پاشگری (دەسکردبوون) زیاتر زەق دەبێتەوە و ئێمە له و ڕەسەنایەتی و ئۆرژیناڵییە بەشێوەیەکی کارەساتاوی دادەبڕێین.

سێیەم:- لە ڕووی ئەخلاقییەوە ڕەنگە زیرەکیی دەسکرد لە سەر بابەتێکی یاسایی بڕیارێک دەربکات و بکرێت بەپێوەر، بەڵام لە هەموو دونیادا و بەشێوەیەکی ڕەها یاسا کۆمەڵێک بڕگەی تەواو لۆژیکی وشک و نەچەماوە نین و هەمیشە ئەگەری موداخەلە و تێبینیی ڕاستەوخۆی دادوەر و پارێزەر هەیە و گرینگترین شت لەم بابەتەدا ئەمەیە کە هەم پارێزەر و هەمیش دادوەر مرۆڤن، خاوەن هەست و شعوور و سۆزی مرۆیین و ئەمە شتێکە زۆر ئەستەمە تەنها لە ڕێگەی زیرەکییەوە بگوازرێتەوە بۆ پێکهاتێکی دیجیتاڵی یان تەکنەلۆژیک کە ڕۆحەکەی مەکینە و ماشینە با بەرنامە و سیستەمی بۆ دابەزێنراوەکەی بەپێی لۆژیکی مرۆڤ بێت، وەکوو بریمەندێک دەڵێت دەبێت ئەمەمان لە بیر بێت کە ڕاستە ئەقڵ و لۆژیک هەمیشە توانای بەڵگەهێنانەوەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام دڵیش بەڵگەی تایبەتی خۆی دەتوانێت پێشکەش بکات.

چوارەم:- ئەوەیە کە ئێمەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم ڕووداو و بوومەلەرزە گەورەیە پەیدا بکەین، بوومەلەرزەیەک کە بەهۆی جەنجاڵیی ڕؤژگاری سەردەم و جەنگ و هاوکێشەی پڕ شەڕ ئاسۆی سیاسەت زۆر هەستمان پێ نەکردووه، زیرەکی دەسکرد دەتوانێت هەموو سنوور و جیاوازییە مرۆییەکان و ئاڵۆزی و جیهانی نەناسراوی مرۆڤ لە چوارچێوەی کۆمەڵیک یاسای ژمێریارانە و ماتماتیکیدا وەکوو پاکێجێک بخاتە ڕوو و ئەمە کارەساتێکی نەرم و هێواش و سۆنامییەکی خەوتووە کە کۆی بوونی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-11-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.375 چرکە!