ناونیشانی بابەت: مزگەوتی گەورەی شافیعی لە کرماشان و هونەری بیناسازیی ئیسلامی
مزگەوتی گەورەی شافیعی لە ناوچەی کۆنی #کرماشان# هەڵکەوتووە. پێش دروستکردنی ئەم مزگەوتە لە شوێنی ئێستای، سەنتەرێکی تایبەت بۆ زیارەت هەبووە، کە بە هەوڵ و هاوکاریی ژمارەیەک لە خێرخوازان و باوەڕدارانی سوننە، بە سەرپەرشتیی خوالێخۆشبوو حاجی مەلاسی حوسێن مەسعودی لە ساڵی 1324ی کۆچی کڕدرا و کراوە بە مزگەوتی شافیعی.
ئەم مزگەوتە ناوازەیە، کە ڕووبەرەکەی 1060 مەتر چوارگۆشەیە، تەلارسازیی ڕەسەنی ئیسلامیی تێدایە و مۆدێلەکەی لە مزگەوتە کلاسیکییەکانی عوسمانی وەرگیراوە. پێکهاتەی ئەم مزگەوتە بە شێوەیەکی سەرەکی کانزاییە و بە سیستەمی کەوانەیی بڕبڕەیی دروست کراوە، ڕووی دەرەوەی بیناکە بە بەردی سپی داپۆشراوە. منارەیەکی کۆن و دوو منارەی کانزای زێڕینی هەیە، کە بەرزییەکەی نزیکەی 9 مەتر دەبێت و دەکەوێتە سەرووی بینای ئەوقافی مزگەوتەکەوە.
ناوەوەی مزگەوتەکە ژووری نوێژی ژنان و پیاوان و کتێبخانە و ئاو و ژووری پێڵاو و شوێنی لاوەکی لەخۆ دەگرێت. مزگەوتی گەورەی شافیعی بە یەکێک لە جوانترین و شایستەترین مزگەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و وەک یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی کرماشان، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=