کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,146
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  125,993
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان
هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان
ناونیشانی بابەت: هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان
ناوی نووسەر: #ژیان جەلال#

چەمکی یەکڕیزیی نیشتمانی ساڵانێکی زۆرە خۆی خزاندووەتە نێو ئەدەبییات و کولتووری سیاسیی حزبە کوردییەکانی باشوور، بەتایبەت لە پاش راپەڕینەوە، لە داڕشتنی نەخشەڕێی سیاسییان، زۆرترین جار ئەم پرسە قسەوباسی لەبارەوە کراوە و بابەتێکی گەرم بووە و وەک دروشمێکی باو، بەردەوام جەختی لێکراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، کەمترین پابەندبوون هەبووە بەم کۆڵەکە کاریگەرەی نێو گۆڕەپانی سیاسەت.


یەکڕیزیی واتای ئەوە نییە دیدگاکان وەک یەکبن و هەمووان وەک یەک بیربکەنەوە و رەسمی سیاسەتی خۆیان دابڕێژن، چونکە سیاسەت واتا جیاوازیی وەک فەیلەسوف و تیۆرسیۆنی سیاسیی هانا ئارێنت دەڵێت: لە هەرکوێ جیاوازیی هەبێت، لەوێش سیاسەت هەیە. هەرچەند لە مەیدانی رکابەری و گەیشتن بە دەسەڵاتی زیاتر ناکۆکی و روانینی جیا هەبن، بەڵام کۆمەڵێک هێڵی نیشتمانی و نەتەوەیی هەن کە پێویست دەکات هەموو هێزە سیاسییەکان وابەستەی بن و لێی لانەدەن. بوونی هەڕەشە و مەترسیی لەسەر کیان و شوناس و سەروەریی هەر گەلێک، بەرپرسیارێتییەکی دەستەجەمعیی دروستدەکات بۆ هەمووان کە بەوپەڕیی هەستکردن بە لێپرسراوێتی و هەستیاریی ئەم پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییانە هەنگاوبنێن و بەوردی خوێندنەوە بۆ هەر کردار و هەڵوێستێک بکەن، هۆشیاربن لەبارەی ئەوەی بڕیارەکانیان بەرمەبنای لەبەرچاوگرتنی کۆی ئەو ئەدمۆسفێر و ئاڵنگاری و تاکتیک و پلانگێڕییانە بێت کە چواردەوریی ژینگەی سیاسی، کۆمەڵایەتیی، ئابووری، ئەمنی و کولتووریی کیانەکەیان داوە. بەو ئەگەرەی هەر هەڵەکردنێک، دەکرێت زەبرێکی کوشندە بگەیەنێت بەتەواوی پرۆسەی نیشتمانسازی و چەندین ساڵ بۆ دواوەمان بگەڕێنێتەوە.


بەڵام ئەوەی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بینراوە، ئەم دروشمە نەبووەتە واقیعیێک و پابەندییەکی تەواوەتی لەلای هێزە سیاسییەکان وەربگرێت، بەڵکو زۆرینەی کات تەنها وەک دروشمێکی دیماگۆجی و واقیعەکە تەواو پێچەوانە بووە. لەو کاتانەی کە مەترسییەکان جددی بوون، چەند هێز و لایەنێک پێچەوانەی ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی کوردستان جووڵەیان کردووە و بەرژەوەندیی کەسی و حزبییان خستووەتە پێش بەرژەوەندیی نەتەوەیی کە لێکەوتە و دەرهاویشتەی ماڵوێرانکەریی بە دواوە بووە. بەپێچەوانەشەوە، هەر کات تەبایی و یەکڕیزیی و یەک گوتاریی هەبووبێت، دەستکەوتی گرنگ بەدیهاتوون و توانراوە چۆک بە زۆر لە پیلان و تاکڕەویی و پەراوێزخستن بهێنن.


وەک چۆن ئێستا هەرێمی کوردستان لە تونێلێکی ئاسۆ لێڵدایە و دەورەدراوە بە کۆمەڵێک ئاریشە و قەیران و کۆتوبەند بەتایبەت دوایی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە هێزی ئابووریی هەرێمی لە قاڵبدا و تاکە بژاردەی رێککەوتنی خستە بەردەم حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ئێراقی. هەرچەند ماوەی 5 مانگ تێپەڕیوە بەسەر ئەو رێککەوتنەدا، بەڵام هێشتا ئێراق ویست و ئیرادەی پابەندبوونی نیشان نەداوە و پەڵپ و بیانوویی یەک لەدوای یەک بە هەرێمی کوردستان دەگرێت و لە هەوڵەکانی بۆ لاوازکردن و بچووککردنەوەی هەرێم ناوەستێت.


لەم ئان و ساتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر، پێویستە هێزە سیاسییە کوردییەکان، یەکدەنگیی بکەن بە چەترێک و لە سایەیدا کۆببنەوە، وەک یەک پایەی تووندوتۆڵ، ئیرادە یەکبخەن و بیر لە دەرچەی رزگاری بکەنەوە، بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێم کە ماوەیەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە، شەڕێکی یاسایی و دەستووریی بەرنامەڕێژکراو دژ بە هەرێمی کوردستان بەرپاکراوە. تەنانەت خوودی سیستمی فیدڕاڵیەتییش لەژێر هەڕەشەدایە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت، رۆژ لە دوای رۆژ ئەم هێزە کوردییانە، لەبری بچووککردنەوەی کێشە نێوخۆییەکان، خەریکی قەبەکردن و قووڵکردنی کەلێن و درزەکانن، لەبری دۆزینەوەی نەخشەڕێی دەربازبوون، سەرقاڵی تەخوینکردن و سەنگەرگرتنن لەیەکتر، کە ئەمە پرسیاری جددی دروستدەکات، ئاخۆ بۆچی ئەم هێزە کوردییانە دوای چەندین ساڵ حکومڕانیی هاوبەش و پێکەوەیی، نەیانتوانیوە بەرپرسیارێتیی بەرانبەر پرسە نەتەوەییەکان وەک پەیماننامەی شەرەف لەنێوان خۆیاندا واژۆ بکەن!


ئایا نەبوونی دەستوور و یاسای تایبەتمەند بۆ دانانی هێڵی سوور بۆ هەر پێشێلکارییەکی نەتەوەیی هۆکارە، یاخود وابەستەیی ئەو هێزانەیە بەهێزی دەرەکییەوە و وەک مقاشێک بەکاردەهێنرێن و پاسەوانی بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەکەن، یاخوود چاوچنۆکی و دەسەڵاتخوازی و پاوانخوازی و بەرژەوەندیخوازیی ئەو هێزانەیە، کە ناتوانن دیالۆگی ئاشتییانە بکەن و بە لێکتێگەیشتن ئیدارەیی دۆخەکە بکەن و یەکتر قبوڵکردن بکەنە بناغەی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و دەستوبردانە، دەستی هاوسۆزی و هاوبەشی و هاودەنگی بۆ یەکتر درێژبکەن، نەک پەنا بردنە بەر خوڵقاندنی کەشی چەقبەستوویی و چاوەڕێیی نێوەندگیریی و دەستپێشخەریی بن لە یەکتر.

ئەوەی لە هەموو کاتێکدا پێویستییەکی حەتمییە، ئەوەیە کە بگەینە ئەو قۆناغ و خاڵەی کە چیتر نەبوونی یەکڕیزیی و پەرتەوازەیی و وەک خەوشێک نەبێت بە کولتووری سیاسییمانەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 60 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-09-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 60 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!