کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,205
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەردەمی دزینی مێشکی مرۆڤ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەردەمی دزینی مێشکی مرۆڤ
سەردەمی دزینی مێشکی مرۆڤ
ناونهشانی بابەت: سەردەمی دزینی مێشکی مرۆڤ
ناوی نووسەر: #نەزاکەت حسێن#

مرۆڤ لە سەرەتاکانی مێژووەوە رووبەڕووی جەنگ و ململانێ و ترس و تۆقاندن و دز و بکوژ و و داگیرکار بووەتەوە، هەموو مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە ململانێی نێوان مرۆڤ و جەنگ بۆ مانەوە و خۆپارێزی و ترسی فەوتان. مرۆڤ لە مێژوودا ترساوە قڕ بکرێت، زەویی داگیر بکرێت، قووتی دەست نەکەوێت، گەمارۆی ئابووریی بخرێتە سەر، پەتای کوشندە بێت لەناوی بەرێت، کولتوور و ئایین و خێڵی داگیر بکرێت، لافاو و گڕکان و بوومەلەرزە و کارەساتی سروشتی لەناوی بەرێت. بۆ هەموو ئەم مەترسییانە و رووبەڕووبوونەوەش، چەکی بەرهەم هێناوە، یاخود رێگای خۆپارێزی بۆ هەریەکەیان دۆزیوەتەوە.

هەرگیز خۆی بۆ جەنگێکی دیکەی لەدەرەوەی فیزیکی و شتە بەرچاوبینراو و بیستراوەکان و جەنگی هۆش و مێشک ئامادە نەکردووە و لای بایەخێکی نەبووە و هیچ چەک و رێگەیەکی خۆپارێزیشی بۆ بەرهەم نەهێناوە. ئەگەرچی پێغەمبەران، فەیلەسووفەکان و بیرە سەرهەڵدراوەکان، تەریقەت و رێبازەکان، کاریان لەسەر هۆشی مرۆڤ کردووە، هەوڵیان داوە و ئامانجیان ئەوە بووە باوەڕ بە مرۆڤ بهێنن، بۆ ئەو ئاینەی خۆیان ویستوویانە، یان ئەو بیرەی خۆیان دایانهێناوە.

لە ئاینی ئیسلامەوە بگرە تا هەموو ئاینەکان، پێغەمەبەرەکان ویستوویانە مرۆڤەکان لە ئایینەکانی دیکە، یان بێئاینییەوە راکێشن بۆ لای ئاینەکەی خۆیان. فەلسەفە و بیرەکان، کە مرۆڤ دایانهێناون، لە مێژوودا هەر وایان کردووە، نموونەی بیری کۆمۆنیزم و لیبراڵیزم و فێمێنیزم….هتد، هەموویان جەنگی ئایدیایان لەگەڵ مرۆڤدا کردووە. هەموویان چ ئاینەکان، چ ئەو بیرانە، کاریان بۆ ئەوە کردووە هۆشی مرۆڤ داگیر بکەن و وای لێ بکەن بیر لە شتی دیکە نەکاتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە لای ئەمان پەسەندە، بەڵام هەموو ئەمانە بە چیرۆک و گفتوگۆ ئیشیان لەسەر هۆشی مرۆڤ کردووە و باوەڕیان پێ کردووە.

دواجار کولتوورێکیان بەو چیرۆکانە بۆ بەرهەم هێناوە، ئیتر ئەو مرۆڤە، کە ئەو ئاین یان بیر و فەلسەفە و تەریقەتەت و رێبازەی پەسەند کردووە، هەڵگر و شوێنکەوتووی ئەو کولتوورە بووە. رەنگە بە تێپەڕبوونی کات هەندێک لەو ئاین و تەریقەت و بیرانە لای مرۆڤ کۆن بووبن، یان کاڵ بووبنەوە و مرۆڤ کەمتر پابەندیان بووبێت، یاخود مرۆڤەکان پەشیمان بووبنەوە و بەرەو ئایین، یان تەریقەت، یان بیر و رێبازی دیکە چووبن، واتە کەسێکی دیکە هۆشی بۆ رێگەیەکی دیکە بەکار هێناون، بەتایبەتی کە ئاینێک، یان بیر و فەلسەفە و تەریقەتێکی دیکە بەسەر ئەمدا هاتووە.

ئیتر مرۆڤەکان لە مێژوودا گرووپ گرووپ و تاقم تاقم بەسەر ئەو ئاین و کولتوور و فەلسەفە و بیرە جیاوازانەدا دابەش بوون. هەموو دیکتاتۆرەکانی مێژوو، هەر لە ستالینەوە بگرە تا ئەوانەی ئەمڕۆ هەن، ئیشیان کردووە بۆ ئەوەی هۆشی مرۆڤەکان داگیر بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە وەک ئەوەی ئەمڕۆ، کە مرۆڤ رووبەڕووی بووەتەوە، بەهۆی زیرەکیی دەستکرد کردی، چونکە ئەم لەسەر باوەڕپێهێنان و هۆشیارکردنەوەی هۆشی مرۆڤەکان کاری نەکرد، بەڵکوو توانی مێشک، هەست، کولتوور، بیرکردنەوە و ئایدیای هاک بکات. ئەوەی لە مێشکی مرۆڤدایە و لە هەست و نەستیدایە دزیی و مێشکێکی بۆ بەرهەم هێنا و خستییە جێگای مێشکە راستەقینەکەی خۆی.

ئێستا هەموومان دەترسین و دەڵێین رۆبۆتەکان دێنە ناومان و ژیانمان و شوێن و کارمان لێ داگیر دەکەن. نازانین جەنگەکە لەوە قووڵترە بەوەی هەریەکەمان نەک رۆبۆتێک لە مێشکماندایە ئاراستەمان دەکات، بەڵکوو خۆمان دەبینە رۆبۆت و ئەو کولتوورە پیادە دەکەین، کە ئەوان بۆیان بەرهەم هێناوین، ئەو چیرۆکە لامان پەسەند دەبێت، کە زیرەکیی دەستکرد بۆمان بەرهەم دەهێنێت، ئەو ئاین و ئایدیا و فەلسە و تەریقەت و رێبازە لامان پەسەند دەبێت، کە ئەوان بۆمان بەرهەم دەهێنن.

سەرکەوتنە گەورەکەی زیرەکیی دەستکرد ئەوە بوو مرۆڤەکانی لەیەک دابڕی، کە پێشتر پێکەوە کۆمینیکەیشنیان دەکرد، تاک تاک لەگەڵیان دەئاخافێ. جاران مرۆڤەکان پێویستیان بە یەک بوو بەبێ یەک ژیانیان بەڕێوە نەدەچوو، ئێستا رۆژانە ئێمە لەگەڵ رۆبۆتەکان دەژین و گفتوگۆ دەکەین، رێنماییمان دەکەن، ئاراستەمان دەکەن، سۆزمان پێدەدەن. لەبارەی دینەوە لە زانایەکی ئاینی ناپرسین، بەڵکوو لە گۆگڵ بۆی دەگەڕێین، چەندین زانای ئەڵگۆریزمی ئاینی وەڵامت دەدەنەوە.

تووشی ئازار و نەخۆشییەک دەبین، دەگەڕێین هۆکار و چارەسەرەکانی بە کلیکێک لە مۆبایلەکەمان دەدۆزینەوە، کێشەی یاساییمان هەبێت مۆبایلەکەمان بەخێرایی چەندین رێگەچارەمان پێ دەڵێت، رێگەیەک ون دەکەین، ناپرسین لە مرۆڤێک خاڵە گیان و کاکە گیان و پوورە گیان فڵانە شوێن لە کوێیە، بەڵکوو کلیکێک دەتخاتە سەر رێگاکە، تا ئەو شوێنەی دەتەوێت. قوتابییەک بۆ توێژینەوەکی وانەکەی قوتابخانەی خەریکە بێمنەت دەبێت لە مامۆستای قوتابخانەکەی یان زانکۆکەی. بێمنەتبوون لەمانە واتە بێمنەتبوون لە مرۆڤەکانی هاوڕێت بە هەموو پسپۆڕی و زانستەکەیان بوون بە هاوڕێی رۆبۆتەکان.

ئیتر سەرەتایەکی ژیان لەگەڵ رۆبۆتەکان و ئەڵگۆریزمەکان دەست پێدەکات و دابڕان لە مرۆڤەکان و هەموو ئەو کولتوور و فەرهەنگ و ناسنامە و ئاین و ئایدیا و فەلسەفانەی بەرهەمی هەزاران هەزار ساڵی مرۆڤایەتی بوون، خاپوور دەبن و مرۆڤ پێویستی پێیان نابێت. واتە لە رێگەیەکەوە مرۆڤ و مرۆڤایەتی داگیر کرا، کە بیرمان لێی نەکردبووەوە، دەرگاکەمان دانەخستبوو، هیچ سەنگەر و رووبەڕووبووەنەوەیەکمان بۆ دانەنابوو، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ چەکێکمان بۆ رووبەڕووبووەنەوەی بەرهەم نەهێناوە، هیچ ئەزموونێکی پێشوەختمان لەگەڵیدا نەبوو، تا داگیری کردین و هاتە ناو مێشکمان.

ڕەنگە مرۆڤەکان لە زۆر جەنگ و ململانێ لە ژیان رزگاریان بووبێت، بەڵام ئەستەمە لەم جەنگە بیباتەوە، چونکە بەخۆی نەزانی تا داگیر کرا، ئێستاش هیچ رێگەیەکی لەبەردەمدا نییە، جگە لە هۆشیاربوونەوەی مێشکی و داخستنی دەرگاکەی، بەڵام زۆربەی پسپۆڕەکان و شارەزایانی ئەم بوارە رەشبینین، کە جارێکی دیکە مرۆڤ سەر کەوێتەوە، چونکە مێشکی دزراوە و پێویستی بە هێز و بازوو و ئەزموونی نەماوە. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-05-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2024 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!