کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,034
وێنە
  124,093
پەرتووک PDF
  22,094
فایلی پەیوەندیدار
  125,881
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,119
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
989
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,674
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,961
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,155
شەهیدان 
11,917
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,724
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   تێکڕا 
274,096
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕزگارکەرێک هەیە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕزگارکەرێک هەیە
مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕزگارکەرێک هەیە
ناونیشانی بابەت: مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕزگارکەرێک هەیە
ناوی نووسەر: #نەزاکەت حسێن#

پەرتووک و مێژوو و چیرۆکەکان ئەوەمان بۆ باس دەکەن، کە هەرکات مرۆڤایەتی نوقمی گرفت و گێژاوێک بووبێت، گۆڕانکارییەک رووی داوە و مرۆڤ جارێکی دیکە بە هۆشی خۆیدا هاتووەتەوە و خۆی دۆزیوەتەوە. لای ئەوانەی باوەڕیان وا بووە، مرۆڤ زۆر جار بە هۆی نەمانی یەکتاپەرستی و شێوانی ئەقیدە و بیروباوەڕ، کە تووشی تاریکایی و بتپەرستی و بەردودار پەرستی بووە، سەردەمانێک لە یەکتاپەرستی دوورکەوتووەتەوە، خوا پێغەمبەرێکی بۆ ناردووە تا لەو گێژاوە رزگاری بکات.

ئەگەر لە رووی زانستییەوە بڕوانین، لە هەر سەدەیەکدا چەندین پەتا و نەخۆشبی کوشندە بڵاو بوونەتەوە، جاری وابووە لە جیهاندا یەک ملیۆن کەسی کوشتووە، دەستبەجێ پزیشکان و زاناکانی ئەو بوارە کەوتوونەتە دۆزینەوەی چارەسەر و دەرمانێک، کە تاڕادەیەک توانراوە ژمارەی قوربانییەکانی ئەو پەتایە کەم بکرێتەوە، یان سەر هەڵنەداتەوە، ئەگەر سەریشی هەڵدایەوە، ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری ئامادە هەبێت و بەردەست بێت.

(کۆڤید-19) نموونەیەکی زیندووی ئەمە بوو، کە هاریکارییەکی جیهانیی گەورە دروست بوو، تاکوو بەخێرایی ڤاکسین و دەرمانی چارەسەر پەیدا کرا، بەڵام گێژاوی ئەم جارە و دەردەکەی ئەمجارە ئاسان نییە، هەرچیی زووترە ڤاکسینی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. ئەم جارە شۆڕشەکە شۆڕشی کودەتایە بەسەر مرۆڤدا. یوڤاڵ نووح هەراری دەڵێت: ‘لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم زەوییە بە بوونەوەرێک داگیر دەکرێت، زۆر جیاوازە لە ئێمە، وەک چۆن مەیموون و نیاندرتاڵ لە ئێمە جیاواز بوون، لەبەرئەوەی نەوەیەک بەرهەم دێت، کە دەتوانێت مێشک و جەستە و هۆشی مرۆڤ بەرهەم بهێنێت، ئەمە باشترین بەرهەمی ئابووریی سەدەی 21ە، نەک چەک و ئۆتۆمبیڵ و جلوبەرگ و لۆکە، بەڵکوو جەستە و مێشک و هۆش، دەبێت ئایندەی ئەم ئەستێرەیە لە چی بچێت؟”

ئیلسۆن مەسک، گەورە بازرگان و وەبەرهێنی ئەمریکی دەڵێت “لە ترسی خێرا گەشەسەندنی زیرەکی دەستکرد، شەوانە خەوم لێ ناکەوێت”. لە هەمووی مەترسیدارتر ئەوەیە، نەزانیت ئایندەت بەرەوکوێ دەڕوات و چ ژیانێک چاوەڕوانتە. ئەبێت بیر بکەینەوە، کێ بەڕێوەمان دەبات؟کێ لەم جیهانەدا دەسەڵات دەگرێتە دەست؟ لەڕابردوودا ئەوەی خاوەن زەویوزارێکی زۆر بوو، دەسەڵاتی لابوو، دواتر، کە شۆڕشی پیشەسازیی هات، ئەوەی خاوەن ئامێر و ئامرازی زۆر و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی بوو، دەسەڵاتی لابوو، ئێستا لە سەردەمی زیرەکی دەستکرد، دەسەڵات لای خاوەن زەوی و موڵک و کەلوپەل و ئامێرەکان نییە و نابێت، بەڵکوو ئەوەی داتای زۆری لابێت، کە لە مرۆڤەکانی وەرگرتووە، دەبێتە خاوەن دەسەڵات، تائێستاش روون نییە کێ زۆرترین داتای لادەبێت، ئەوەش بزانین، خاوەندارێتیی داتا جیاوازە لە خاوەندارێتیی موڵک و کەلوپەل، چونکە داتا لە هەموو شوێنێکە و لە هیچ شوێنێکیش نییە، واتە شوێنی دیاریکراوی نییە تا بزانین لای کێیە.

مەبەست لە داتا، داتای بایۆمەتری و بایەلۆجی، نەک داتا لەبارەی ئەوەی چی دەکڕین و بۆ کوێ دەچین. داتا لەبارەی ئەوەی چی لەناو جەستەی من و لەناو مێشکی مندا روو دەدات، تا ئێستا کەس ئەو هێزی کۆکردنەوەی داتاشی نییە، تەنیا ئاژانسی سۆڤیەتی زیرەکی Soviet KGB و دەزگای لێکۆڵینەوەی ئیسپانی Spanish inquisition دەگەڕێت بە هەموو شوێنیکدا، 24 کاتژمێر و بەدرێژایی رۆژ، سەیری هەموو شتێک دەکات، کە تۆ دەیکەیت، گوێ لە هەموو شتێک دەگرێت، کە تۆ دەیڵێیت، بەڵام هێشتا ئەوانیش ئەو هێزە کۆمپیتەر و داتا زۆرانەیان لەبەردەستدا نییە، بتوانن تەواو لە تۆ تێ بگەن، تا بزان چۆن بیر دەکەیتەوە؟ چۆن هەست دەکەیت؟

گەشەیەکی باڵای تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد، گەشەی بایۆلۆجی و زانستی بایۆلۆژی توانای پێ دان، مرۆڤایەتی هاک بکەن، هەر شتێکیش توانیت هاکی بکەیت، باش دەتوانیت دیزاینی بکەیتەوە. پسپۆڕانیش تێڕاماون و نازانن بڵێن ئایندە چۆن دەبێت و دەڵێن وەڵامی ئەم پرسیارەمان ئەوکاتە دەست دەکەوێت، کە بزانین کێ و کوێ زۆرترین داتای لەسەر مرۆڤەکان کۆکردووەتەوە و دەبێتە خاوەنداری، ئەوکاتە ئیتر ئەو شوێنە دەبێتە خاوەن دەسەڵات. هیچ جۆرە چارەسەر و رێگایەکی رزگاری بۆ مرۆڤ تائێستا پێشنیار نەکراوە، کە بوونی خودی خۆی لە مەترسیدایەوە، شۆڕشەکە بەسەر ئەودایە، جگە لە هۆشیارکردنەوەی مرۆڤ و گەشەی هۆشی، کە ئەمەش شارەزایان ئومێدیان پێیی نییە، چونکە گەشەی خێرای زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەکە، هۆشیارکردنەوە داد نادات.

ڕەنگە تاکە چارەسەرێک هەبوون و دروستکردنی هاریکارییەکی جیهانیی خێرا و رێککەوتنێکی خێرایی جیهان بێ بۆ وەستاندن، یان لانی کەم هێواشکردنەوەی ئەم خێرا هەنگاونانەی زیرەکی دەستکرد، وەک هەموو رێککەوتنە جیهانییەکان، کە پێشتر کراون. بۆ ئەمەش، بانگەشەیەک بۆ کۆنفرانسێکی گەورەی جیهانی بکرێت لەم بوارەدا، تا رێگای مامەڵەی دروستی بۆ بگیرێتە بەر. ئەگەرچی خۆشمان بارودۆخی جیهان دەزانین ئێستا گرژییەکان بەشێوەیەکن، ئەستەمە رێککەوتنی نێودەوڵەتی بێتە ئاراوە، بەڵام لەوەش زیاتر هیچ دەرچەیەک بۆ خۆپارێزی و رزگارکردنی مرۆڤ لەم فەنابوونەدا نییە. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 98 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 98 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!